مستەشار و پەرلەمانتار

مستەشار و پەرلەمانتار

وەک ئێستا دەرکەوتووە چەند پەرلەمانتارێک کە ژمارەیان دیارە و (٩) پەرلەمانتارە و ناشزانرێ کێی تریان لەگەڵە، یان کام لایەن و دەستە و گرووپیان لە پشتە، هەموو هەوڵەکانیان لەسەر ئەوە چڕ کردوونەوە کە چۆن دژایەتی کورد و حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن، چۆن بەری رەنجی خوێنی شەهیدان و ماندوو بوونی شۆڕشگێڕ و کوردپەروەران بە خەڵات رادەستی بەغدا بکەنەوە، چۆن کورد ببەزێنن و ئەو خواست و ئاواتە بێننەدی کە عەرەب دەیان ساڵە خۆزگەی بۆ دەخوازێ و بە هێزی عرووبە پێی نەهێنراوەتە دی، ئەو پەرلەمانتارانە دەیانەوێ ئەوەی عەرەب بە زەبر و زەنگ و پیلانگێڕی پێی نەگەیشتن، ئەوان بە کۆڵی خۆیان بۆیان بەرن.
کاتی خۆی مستەشارەکان لە پێناو پارە و کۆ کردنەوەی سەرمایە شەڕی پێشمەرگەیان دەکرد، ئێستا (٩) پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی بەغدا شەڕی هەموو کورد و ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان دەکەن، لە پێناو دژایەتی کردنی کورد لەبەردەم عەرەبە شۆڤێنیەکان هاتوونە سەرچۆک و لێیان دەپاڕێنەوە کە چییان لەدەستدێ بەرامبەر بە هەموو کورد و حکومەتی هەرێم بیکەن، بەوەش گرەوی بەدڕەوشتی و خۆفرۆشییان لە هەموو بەڕەوشت و خۆفرۆشەکان بردۆتەوە و لە بەدڕەوشتی و خۆفرۆشیدا پێش هەموو بەدڕەوشت و خۆفرۆشەکانی دنیا کەوتوونەوە.
Top