سۆران عومەر و پارە

سۆران عومەر و پارە


ئەوە یاسایە و سەلمێندراوە کە لای کەسانی سووکی وەک سۆران عومەر پارە لە هەموو شتێک گرانترە بە رەوشت و کەسایەتی خۆشیانەوە.
هەموومان لە بیرمانە کە سۆران عومەر بە هۆی هەڵبەسانی تۆمەتێک بۆ کاک مەسرور بارزانی درایە دادگا، دوای چەند دانیشتنێکی دادگا نەیتوانی تۆمەتەکە بسەلمێنێ و دۆڕا، بەو هۆیەوە بڕە پارەیەکی زۆر سزا درا، کاک مەسرور بارزانی ئەمری بە پارێزەرەکەی کرد کە لە هەموو پارەکە لێی خۆش ببێ و تەنها بڕی (٢٥٠) دیناری لێوەربگرێ.
هەموو خەڵک پێیانوابوو سۆران عومەر ئاقڵ دەبێ و پەند لەو بە سووک پیشاندانەی خۆی وەردەگرێ و جارێکیتر تۆمەت بۆ هیچ کەسێک هەڵنابەستێ، بەڵام وەک پێشتر باسم کرد لای کەسە سووکەکان پارە لە هەموو شتێک گرانترە، هەر ئەوەش وایکرد سۆران عومەر بە خۆی بڵێ: مادام پارەم لێ نەستێدرا سووک پیشاندانم هیچ نییە و هەر لە ئەزەلەوە بە سووکی هاتوومەتە سەر دنیا و دریژە بە تۆمەت هەڵبەستن دەدەم، بۆیە ئەوتا وەک دەبینین دەستی کردۆتەوە بە تۆمەت هەڵبەستن، بۆیە داوا لە کاک مەسرور بارزانی دەکەم ئەگەر ئەمجارە سۆران عومەر درایەوە دادگا، لێی خۆش نەبێ و ئەو بڕە پارەیەی لێوەربگرێ کە دادگا وەک سزایەک بۆ دیاری دەکات، چونکە پیاوە سووکەکان تەنها سزای ماددی لەبەردەم خۆیان بە هێڵی سوور دەزانن.
Top