پەیامێك بۆ سەرۆكی حكومەت.

پەیامێك بۆ سەرۆكی حكومەت.
ئاشكرایە بەر لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان، حكومەت بە باشترین شێوە بەرەنگاری ئەم ڤایرۆسە بویەوە، رێكاری گرنگی گرتە بەر لە پێناو سەلامەتی هاووڵاتیان، ئەمەش جێگە دەست خۆشیە بۆسەرۆكی حكومەت ئەو تیمەی لە كابینەكەی كاردەكەن.
رێكارەكان بە شێوەیەك دەستپێكرا، لە وڵاتە پێشكەوتوەكانیش بەم شێوەیەی هەرێمی كوردستان خەمی روبەڕوو بونەوە و تەندروستی هاوڵاتیانی نەبوو. تا وای لێهات ئەو وڵاتانەی ئابوری بەهێزیان هەیەو خاوەن كەرتی تەندروستی تۆكمە و زلهێزی جیهانن، لە هەمبەر ئەم ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەستە وەستانن و لە پەل و پۆ كەوتون رۆژانە بە سەدان و هەزارن كەس گیان لە دەست دەدەن.
بۆیە ئەو هەنگاوەی حكومەت بەرز دەنرخێنین، بە شێوەیەكی بوێر و خەمخۆرانە توانی روبەڕوی كۆڕۆنا ببێتەەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی داخە دابەزینی نرخی نەوت و كەمبوونی داهاتی ناوخۆ نزیك لە خاڵی سفر بە قسەی وەزیری ناوخۆ. ئەمەش وای كردووە بە هۆی قەدەغەی هاتووچۆ هاووڵاتیان بێكار بمێنەوە، رێژەی بێكاری بەرز ببێتەوە ئەمەش بۆتە هۆی دابەزینی داهاتی تاك هەنگاو نان بەرەو هەژاری.
لەبەر ئەوەی لە ئێستادا حكومەتی هەرێم خاوەن ئابوریەكی بەهێز نیە، بتوانێت لە بودجەی گشتی بڕێك پارە بۆ خەڵكی هەژار و ئەوانەی كاریان وەستاوە بەهۆی ئەم دۆخە دابین بكات، تاكو هاووڵاتیان بتوانین پێداویستیەكانیان دابین بكەن.
بۆیە من پێم وایە دەركردنی بڕیارێك لە لایەن سەرۆكی حكومەت بۆ هاوكاری خەڵكی هەژار، بە دانانی سندوقی كۆمەك لە وەزارەتی دارایی بە سەرپەرشتی راستەوخۆی خودی سەرۆكی حكومەت، بۆ كۆمەكی هاووڵاتیانی شیاوی هاوكاری. ئەمەش بە گێڕانەوەی بڕێك پارە لە موچەی فەرامنبەران و پلە تایبەت و پلە باڵاكان. دواتر لە رێگەی لێژنەیەكی حكومی بەسەر ئەو خێزانانە دابەش بكرێت مەرجی هاوكاری دەیانگرێتەوە.
بە رێژەیەكی كەم لەو فەرمانبەرانەی حكومەت كە موچەیەكی شیاویان هەیە، بڕێك پارە وەك بودجە بۆ خزمەتی گشتی خەڵك دابینبكرێت، تاكو كۆتایی هاتنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان. بەم شێویە لە موچەی فەرامنبەران رێژەكە دیاری بكرێت.
ئەو فەرمانبەرانەی مووچەی مانگانەیان دەگاتە 1ملیۆن دینار بە رێژەی 5% مووچەكەیان بخرێتە سندوقی كۆمەك بۆ هاوكاری هاووڵاتیانی هەژار.
ئەو فەرمانبەرانەی موچەی مانگانەیان دەگاتە 1ملیۆن و 500هەزار دینار بە رێژەی 10% لە موچەكەیان بگێڕدرێتەوە.
ئەو فەرمانبەرانەی موچەیان دەگاتە 2ملیۆن دینار بە رێژەی 15%موچەكەیان بخرێتە سندوقی كۆمەك بۆ هاوكاری هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
ئەو فەرمانبەرانەی موچەی مانگانەیان لە سەرووی 2ملیۆن و 500 هەزار دینارە بە رێژەی 20% وەك یارمەتی لە موچەكەیان ببڕدرێت. ئەو رێژەیە ئەو فەرمانبەرانە بگرێتەوە تاكو موچەكەیان دەگاتە 5ملیۆن دینار.
بۆ پلە باڵاو تایبەتەكان، ئەوانەی لە سەرووی 5 ملیۆن وەك موچە مانگانە لە حكومەت وەردەگرن بە رێژەی 25% لە موچەكەیان بگێڕدرێتەوە، ئەمەش زیاتر دەتواندرێت لەم بارودۆخەی حكومەت و هاووڵاتیان تێیكەوتوون، بە ئاسانی تێبپەڕێت هەرێمی كوردستان بەسەر ئەم ئاستەنگە تەندروستی و دارایەدا سەركەوتووبێت.

.
Top