کۆرۆنا موزایەدە قبوڵ ناکات

کۆرۆنا موزایەدە قبوڵ ناکات


هەموو ئەو کەس و دەستە و گرووپانەی لە پێشیڕکێی خزمەت و بەرگری لە کوردستان شکستایان دەخوارد، بۆ شاردنەوە و داپۆشینی شکستەکنیان پەنایان بۆ موزایەدەی سیاسی دەبرد و تەنانەت موزایەدەیان بە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانیشەوە دەکرد، لە پاڵ شاردنەوە و داپۆشینی شکستەکانیان چاوەڕوانی دوو ئەگەری تریش بوون.
یەکەمیان:ــ چاوەڕوان بوون کە دوژمنان بە پێدانی پاداشت و دەستکەوتی تایبەتی ئاوڕی بەخێریان لێبداتەوە.
دوومیشان:ــ ئەگەر پاداشتیش نەکرێن و دەستەکەوتە تایبەتیەکەشیان پێ نەدرێ، دڵیان بەوە خۆش بوو ئەو موزایەدە دەکەنە چەتری خۆپارێزی و بەو هۆیەوە دوژمن سیلەی روحمی دەبزوێ و لە رشتنی غەزەبی خۆی دەیانپارێزێ، چونکە بەو موزایەدە راستییەکانیان لە خەڵک دەشاردەوە و لە رێڕەوی خەبات و بەرەنگاری کردنیان لادەدان، بەوەش خزمەتێکی زۆریان بە سیاسەتی دوژمنکاری داگیرکارانی کوردستان دەکرد.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەر ئەو کەس و دەستە و گرووپانە دەستیان کردەوە بە موزایەدە، لە کاتێکدا دەبووایە ئەو راستییە لەبەرچاو بگرن کە بە مزایەدە هیچیان لە کۆرۆنا دەست ناکەوێ، چونکە کۆرۆنا موزایەدەی قبوڵ نییە و ئامادەش نییە پاداشت و دەستکەوت بداتە موزایەدەچییان، جگە لەوەش دوژمنی هەمووانە و بە هۆی موزایەدە لە کەس نابوورێ.
Top