منــــــــــــــاڵ بۆ جوڵەی زۆر دەکات؟!

منــــــــــــــاڵ بۆ جوڵەی زۆر دەکات؟!


ئایا بەڕاستی مناڵەکان هارن (عجول) ن ؟

هۆکاری هاری(زۆر جوڵەیی مناڵ) چیە

وڵامی ئەم پرسیارانە لێرە دراوەتەوە





دیارە بەپێی پێناسەی زانایانی دەروونی وپەروەردەیی بۆ مناڵ تا تەمەنی هەرزەکاری بەمناڵ دادەنریت کە گەیشتن بەهەرزەکاری لەناوچەگەرمەکان بەتایبەت بۆ کچ نۆساڵ یا نۆساڵ ونیوەوکەم جاریش هەشت ساڵە لەناوچە ساردەکان تاتەمەنی سیانزەو هەندی جار چواردە ساڵی دەخایەنێت، بەڵام ئەوەی من دەمەوێ تیشک بخەمەسەری تەمەنی دووساڵ ونیوی تاپێش قوتابخانە یان ساڵی یەکەمی چوونە قوتابخانەیە ،
ئەوەی ئێمە پێی دەڵێین زۆرجوڵەیی و کەلەوەیە زۆرجاردایک و باوک وەڕس بکات. ئەمەش بەچەن شێوەیەکە کە دەکرێ تێگەیشتنی ئێمە بۆزۆرجوڵەییان هەڵە بێت.
لەڕاستیدا هەندێک جار ئەوان جوڵەیی سروشتی خۆیان وایە ، هەندێ جاریش کە لەسنور دەردەچێت ئەوەیان دەکرێ تەندروستی مناڵ فەرامۆش نەکرێ وچارەسەر کردنی دوانەخرێت باشە.
هەندێک لەو شێوازانەی کە هێمان بۆجوڵەی زۆرو چۆنیەتی تێگەیشتنی ئێمە بۆیان چۆنەو دەبێ چۆن بێت

ـــ هەموو خۆراکێک ڕێژەیەک ماددەی خۆراکی تێدایە کە دوای خواردنی وزە بە لەش دەدات . کاتێ مناڵ لەڕێگەی خۆراکەوە پڕ وەزە دەبێت پێویستی بەجوڵەیە تاکو ئەو وزەیەخاڵی دبێتەوە
چونکە مناڵ جارێ فێری ئەوە نەبووە کە وەکو گەورەیە دابنیشێت و وزەو تواناکەی لەکارێکی قورسدا بەکار بهێنێت و کاری واش ناکات کە پێویستی بە توانای زۆر بێت بۆخاڵی کردنەوەی ئەو وزەیە پێویستی بە زۆرجوڵەییە و ئێمە ناومان لێناوە (هاری کردن . عجول) .

٭٭ زۆرجار سکاڵای ئەوە دەکەن دایکان وباوکان کە مناڵەکان زۆر دەست لەکەلو پەلی ناوماڵ دەدەن و دەیان شکێنن هەندێ جارکەرەستەی یاریکردنی خۆشی دەشکێنێ ؟

ـــ ئەمەش لەبەرئەوەیە لەم سەردەمەدا ژینگەو ڕووبەرو شێوەی خانوو ماڵەکان گۆڕاون بەرتەسک بوونەتەوە چەن دەساڵێک پێشتر چۆڵاییەک بەناوی حەوشە دەمایەوە لەخانۆکاندا بۆ یاریکردنی مناڵ ئێستا هیچ شوێنێک نەماوەتەوە تا مناڵ ئەو یارییەیی تیدا بکات بۆخاڵیکردنەوەی توانای جەستەیی و ئارەزووەکانی.

بوونی کەرەستەی زۆرلەناو ماڵدا بەتایبەت لەم سەردەمەدا مناڵ تێناگات کە تۆ بڕەپارەیەکەت پێ داوەو بایەخی زۆری هەیە لای تۆ حەزدەکات دەست بدات لە شتە نامۆو تازەکان وبزانێت چیەو چۆن دروست کراوە و بیانکاتەوەو هەندێ جار دەیان شکێنێت تا بزانێ پێکهاتەو کەلو پەلەکانی ناوەوە چین کە شکانی دایک وباوکیش پەنا دەبەنە بەر لێدانی مناڵەکانیان و لێرەوە هەڵە دەست پێدەکات .

٭٭٭ئــــــــــــەگەر نەهێڵی مناڵەکەت دەستی بەوانە بگات و خاڵی نەبێتەوە لێی ئەوە وادەکات بەهەر ڕێکارێکی تری خۆدزینەوەو شاراوەیی بێت خۆی بگەیەنێتە ئەوکەرەستانەو بیان شکێنێت. دواتریش هەڕەشەو ترس وتۆقان بەدوایدا دێت و ئەوەش ئاڕاستەی مناڵەکەت دەکات بەرەو گرفتی دەروونی ترسناک مانای بێژەکانی من ئەوەنیە لێگەڕێ بیشکێنێت و باخاڵی بێتەوە! ......

ـــ بەهۆی تەواو پێنەگەیشتنی تەواوی ماسولکە و گەشە عەقڵیەکانیش وادەکات لەکاتی جوڵەدا مناڵەکان بێ ئەوەی خۆیان بیانەوێت و خۆنەویستانە لەشیان بەر کەرەستەکان دەکەون و دەشکێن

کۆی ئەم نموونەو نیشانانەی باسمان کرد دەبێتەپرۆسەیەک کەتۆ و ئێمە ناومان لێناوە هــــــاری ( عجولی ، زۆر جوڵەیی مناڵ) کە سروشتی ڕاستی مناڵ وایە و گەر مناڵێک وانەبێت ئەوا ئاماژە دەدات بۆ بوونی گرفت لە مناڵ دا.
زۆرجار پرسیاری ئەوەم لێکراوە کە مناڵ هەندێ جار جوڵەی زۆرەو خەوی کەم دەکات لەکاتێکدا ژینگەشی گونجاوە بێ دروستکردنی ئەو نمونانەی سەرەوە؟.

ئەوە نیشانەن بۆ کەمی ڤیتامین و ماددەکانی پێویست بەلەش وئەوەیان لە پسپۆڕی پزیشکی بواری مناڵانە! و پێویستە سەردانی پزیشکی ئەو بوارەی پێ بکەیت !

پێویستە بۆ دوورکەوتنەوەی مناڵەکانتان لەنادروستی دەروونی وجەستەیی ژینگەی گونجاو بۆمناڵەکانتان بڕەخسێنن و کاتیان بۆ تەرخان بکەن و بیانبەنە ناوسروشت و لێیان گەڕێن با ئازادانە بڕۆن و بەسەر شوێنەکاندا سەرکەون و یاری لەناو خۆڵ وئاو و بەردوهتد لەژێرچاودێری خۆتانا بکەن بەشدارییان پێ بکەن لەیارمەتی دانتان لەهەندێ کاری ئاساندا و گەرهەڵەشی کرد مەیشکێنەوە. ژینگەی یاریکردنیان بۆ بڕەخسێنن و خاڵیان بکەنەوە تائەگاتە ئەوتەمەنەی لەبەهای شتەکان تێدەگات ئەگەر مناڵەکەت کەم جوڵە و مات بێت بەدڵنیایێەوە گرفتی هەیە .....

بەهیوای تەندروستی مناڵە چاوگەشەکانتان
٦ی خاکە لێوە( نەورۆز) ۲۷۲۰






توێژەری دەروونی
Top