عاشق بوون لەڕوی دەروونی و بیـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــرەوە
March 23, 2020
وتار و بیروڕا
قۆناغەکانی عاشق بوون
نیشانەدەرونیەکانی دووای دابڕان
چۆنیەتی چارەسەرکردنی تەنگژەی دابڕان
((زۆربەکورتی))
ناتوانرێ هەموو پەیوەندی وخولیایەک بەعاشق بوون ناو ببرێت! دیارە پەیوەستبوون ڕێژەو قۆناغی جیاوازی خۆی هەیە بەدرێژەدان بەهەر قۆناغێک زۆرجار قۆناغی دواتر بەدوای خۆیدا دروست دەکات
ـ٭ـ قۆناغەکانی عاشق بوون
یەکەم ــ حەز لێبوون
ئەمە سەرەتای قۆناقی سەرنج دانە زیاتر پاڵنەری سێکسی و خۆسەلماندنی ڕەگەزی دروستی دەکات و دەکرێ بڵێین کاتێ کە پیاوان یان کوڕان سەرنجی خانمێکی شۆخ وشەنگ دەدەن یان بەپێچەوانەوە خانمان سەرنجی کوڕێکی کەشخە دەدەن بەم قۆناغە ناوی ببەین گەر ماوەکەی درێژ بێتەوە دەکرێ بچێتە قۆناغی دووەم
ئەگەرلەم قۆناغە بپوکێتەوە پەیوەندییەکە بابەتێکی ئاسایی دەبێت وهیچ کاریگەرییەکی نەرێنی دەرونی دروست ناکات جگەلە وروژاندنی پاڵنەرە سێکسیەکان
دووەم ــ قۆناغی هۆگری
بەدرێژەدان بەقۆناغی یەکەم کەسەکە هەست دەکات پەیوەستەبێت بەکەسی بەرامبەرەوە یان واهەست دەکات کەسی بەرامبەر پێویستە بۆی و حەزدەکات زۆرکات لێی نزیک بێت و وردە وردە بیری داگیردەکاتو دەچێتە خەیاڵ و بیرکردنەوەی نم/
کاتێ دووکەس سەرنجی یەکتر دەدەن لە هەرجێگایەک(ناوبازار مۆڵێک قوتابخانەیەک هتد...)دوای ئەوەی لەیەکتر دابڕان کەسەکان هەست بەدڵ تەنگی بکەن واتا چونەتە نێو ئەم قۆناغە نمونەیەکی تر زۆرجارتاک لایەنە کەسەکە سەرنجی چڕدەکاتەوە و هەست دەکات کە کسی بەرامبەر پێویستە بۆ ئەو و دەیەوێ لێی نزیگ بێت و لەپێش چاوی بێت لێرەدە کەسەکە هێندەی بیرلەتێرکردنی پاڵنەرەسێکسیەکان دەکاتەوە هێندەش بیر لەسۆزی لەئامێزگرتن و پارامی دەرونی وگیانی دەکاتەوە لەکەسەکە زۆرجار پەیوەندی سۆزداری لای هەرزەکاران تەنها لەم دوو قۆناغەدا ددەمێنێتەوەو بەهۆی کە؛می گشەی عەقڵی وتێگەیشتنی کەمیان بۆ ژیان ناتوانێ گەشە بکات بۆ قۆناغی دواترولێرەدا ناتوانین پەیوەندیەکە ناو بنێین خۆشەویستی
سێ یەم ـــ خۆشەویستی
یەک لایەنەبێت یاخود دوولایەنە
ئەمە ئەو قۆناغەیە کە زۆرێک لە ئێمەی مرۆڤ لەتەمەنێکی پێگەیشتوودا پێی دەگەین ئیتر واهەستەکەین کەتەواوی ژیانی ئێمە پەیوەستە بەکەسێکەوە و تەواوی خۆشی وناخۆشیەکانمان هەرلەودا کۆبۆتەوە کە لەڕاستیدا وانیە بەڵام بەهۆی ئەو بارودۆخە دەرونیەی وعەقڵیەیی کە لە دیوی ناوەوە(دەروون) دروستیان کردووە وابیردەکەنەوە
ئەمەش زۆرجار بڕیاری هەڵەت پێدەدات لەپرۆسەی هاوسەرگیری کردندا لەم قۆناغەدا بیری تاک کەمتربۆ پڕکردنەوەی حەزە سێکسیەکانە چونکە لەقۆناغی یەکەم و دوەمدا خەیاڵی زیاتربۆ ئەوبابەتە جوڵاوە لێرەدا زیاتر حەز لەئارامی دەرونی دەکات وچونکە پێی وایە تەنها لەودا ئەوئارامیە بەدی دێت . زۆرجار کچان نەگیشتوونەتە ئەم قۆناغە بەڵام وا خۆیان نیشاندەدەن کە گەیشتوونەتە ئەم قۆناغەو ئەمە وەکو خاڵی لاوازی کوڕە وەردەگرێت و لەپرۆسەی هاوسەرگیریدا توشی شکستی ماددی دەکاتو مەرجی زۆرو قورس دادەنێت چونکە دەزانێت کوڕە هەر ڕازی یە
بەکورتی مرۆڤ بەڕادەیەک لەم قۆناغە پەیوەستەبێت کە پێی وایە ئارامی ژیانی تەنها لای کەسی بەرامبەر دەست دەکەوێت و بیرکردنەوە و خەو بینین و خەیاڵی هەربۆئەوکەسەیە دەکرێ ناوی ئەم قۆناغە بنێین عاشق بوون یان قۆناغی عاشق بوون لەعەشقدا
قۆناغی چوارەم ـ فەنابوون (وون بوون)
کەسانێکی زۆر کەم لەئێمە لەپەیوەندی سۆزداریدا دەگەین بەم قۆناقە لێرەدا کەسەکە هێندە لەڕوی بیرکردنەوەو دەرون وهەمووتایبەتمەندی ژیانەوە پەیوەست دەبێت بەکەسی بەرامبەرەوە کە تایبەتمەندی و چۆنیەتیەکانی ژیانی خۆی لەدەست دەدات و لەبەرپەیوەست بوون بەوکەسەوە ئاگای لە چۆنیەتی پۆشینی جل وبەرگەکانی نامێنێ و هەروەها قسەکردن لەگەڵ دەوروبەرداو زۆرجارئەم کەسانە وڕینە دەکەن و لەبەرخۆیانەوە قسەدەکەن وپێیان وایە قسەلەگەڵ مەعشوقەکەیان دەکەن
هەندێک لەهەرزەکاران لەکاتێکدانەگەیشتوون بەم قۆناغە بەڵام لەسیمایاندا لاسای ئەم کەسانە دەکەنەوەو قژ شانە ناکەنەو جلی چڵکن دەپۆشن .
کەسی فەنابوو هەنگاوهەنگاو بەزووی لەکۆمەڵگە دادەبڕێت وپەیوەندییەکۆمەڵایەتیەکانی دەپوکێنەوەو دەکرێ بڵێین خەمۆکی کاتی هەیە لەم قۆناغەدا و مانای ون بوون ئەوەیەکەسەکە پێگەی کۆمەڵایەتی وکەسایەتی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانی پێشووی نامێنێ واتا ونیان دەکات یان خۆی بەون بووناودەبرێت هەربۆیە بەفەنابوون ناودەبرێت
قۆناغی پێنجەم ـ شێتبوون
کۆتا قۆناغی پەیوەندی سۆزدارییە ناکرێ وەکو نەخۆشی عەقڵی کەلەکۆمەڵگا ناوی دەبەن بەشێتی بیچوێنین بەڵام دەکرێ زۆرتایبەتمەندی لەویش بچێت ئەم قۆناغە زیاتر بەهۆی دابڕانەوە دروست دەبێت هێندەبیری کردۆتەوە لەکەسەکە کە ئارەزوی خواردنیشی نامێنێت دەکرێ ڕێژەی دۆپامینی مێشکی بەرزونزم بکات و یان خەیاڵڕێسی زۆربکات و یانیش توشی وڕەیی زۆری بکات و لێرەدا بەتەواوی
ئەمەش زۆرجار بڕیاری هەڵەت پێدەدات لەپرۆسەی هاوسەرگیری کردندا لەم قۆناغەدا بیری تاک کەمتربۆ پڕکردنەوەی حەزە سێکسیەکانە چونکە لەقۆناغی یەکەم و دوەمدا خەیاڵی زیاتربۆ ئەوبابەتە جوڵاوە لێرەدا زیاتر حەز لەئارامی دەرونی دەکات وچونکە پێی وایە تەنها لەودا ئەوئارامیە بەدی دێت . زۆرجار کچان نەگیشتوونەتە ئەم قۆناغە بەڵام وا خۆیان نیشاندەدەن کە گەیشتوونەتە ئەم قۆناغەو ئەمە وەکو خاڵی لاوازی کوڕە وەردەگرێت و لەپرۆسەی هاوسەرگیریدا توشی شکستی ماددی دەکاتو مەرجی زۆرو قورس دادەنێت چونکە دەزانێت کوڕە هەر ڕازی یە
بەکورتی مرۆڤ بەڕادەیەک لەم قۆناغە پەیوەستەبێت کە پێی وایە ئارامی ژیانی تەنها لای کەسی بەرامبەر دەست دەکەوێت و بیرکردنەوە و خەو بینین و خەیاڵی هەربۆئەوکەسەیە دەکرێ ناوی ئەم قۆناغە بنێین عاشق بوون یان قۆناغی عاشق بوون لەعەشقدا
نیشانەکانی
یان دەکرێ تووشی ئەم شێوازانە ببیت لەکاتی نەگەیشتن بەخواستەکەت
۱ــ هەست کردن بە تەنهاییەک کە بەجۆرێک تەنها بەکەسی مەعشوق هەستەکەیت ئەو تەنهاییە نامێنێت
۲ـ توشبوون بەخەمۆکی کاتی
۳ـ نەمانی ئارەزوی خواردن و نەمانی برسێتی
٤ـ لەزۆرکەسدا تووشبوون بەسەریەشە
٥ـ خەو پچڕ پچڕبوون
٦ـ خەوبینینی بێ بنەما
۷ـ نەگەیشتن بە قۆناغەکانی قوڵای خەو
٨ـ سەریەشە لەزۆرکەسدا
۹ـ کۆڵنج کردنو هەوکردنی کۆڵۆن
۱۰ـ توشبوون بە وەسوەسەو بیری ناڕاست کە بەدی نایات
۱۱ـ گۆڕانی ڕەنگی میز لەهەندێک کەسدا
۱۲ـ تووشبوون بەمیزەچۆڕکی و قەبزی لە هەندێک کەسداو توشبوون بەقەبزی لەهەندێکی تردا
۱۳ـ هەستکردن بە لاوازی و بێدەسەڵاتی خود
۱٤ـ زوو توڕەبون تەنانەت لەهەندێ شت کەشایەنی توڕەبوونیش نیە
۱٥ـ لەهەندێ کەسی لاوازدا بیری خۆکوژی دروست دەکات
۱٦ـ بەهۆی خەمی زۆرەوە لەهەندێک کەسدا پەنا بۆزۆرخۆری دەباتو دەبێتە هۆی قەڵەوی
۱۷ـ لەهەندێک کەسدا بەهۆی کەمی ئارەزووی خواردن توشی لاوازی دەبێت
زۆری ترکــــــــــە بەپێی هەلومەرجەکان دروست دەبن
چارەسەرکردنی تەنگژەی دابڕان
۱ـ سڕینەوەو لابردنی یادەوەرییەکان (ڕەسم،نامە ،هتد)
۲ـ گەشت کردن و گەڕان ((بینینی دیمەنی نوێ ))کە سەرقاڵت بکات
۳ـ سەردانیکردنی ئەوکەسانەی کە دڵت پێیان دەکرێتەوە تۆسەردان بکە لەوکاتانەدا چاوەڕێی ئەوە مەکە سەردانت بکەن
٤ـ زیاتر تێکەڵ بوون بە کۆڕو مەجلیس و کۆمەڵەکان و بەشداریکردن تیایاندا
٥ـ دانەنیشتن بەتەنهاچونکە دەبێتە هۆی بیرکردنەوە لەڕابردوو
٦ـ وەرزشکردن زۆرگرنگە چوکە دەبێتە هۆی کردنەدەرەوەی تەنگژەی دەرونی و هۆکاری شادی بەخشینە
۷ـ سڕینەوەی گۆرانیەکانی پێشتری مۆبایلەکەت بەتێکڕاو گوێ گرتن لەگۆرانی نوێی هەڵپەڕکێ
۹ـ هەوڵدە شەوان زو بخەویت و بەیانیان زوو هەڵسیت بەیانیان زو لەخەو هەڵسان هۆرمۆنی ئیسترۆلۆجین زیادەکات کە هۆرمۆنی خۆشیە
۱۰ـ چوونە بەرخۆر بەتایبەت لەبەیانیاندا
۱۱ـ لەڕۆژدا پەردەی ژورەکەت باکراوەبێت
۱۲ـ دوورکەوتنەوە لەخواردنی چەورو قورس تاماوەی سێ هەفتەیەک
۱۳ـ هەوڵدە قەناعەت بەخۆت بێنی کە ژیان تەنها کەسێکی تیانیە و داهاتووی تۆ خۆت دروستی دەکەیت نەک کەسی تر
۱٤ـ ئاگاداربە بەهای خۆت و ڕێزو گەورەیی خۆت بپارێزەو خۆت بچوک مەکەرەوەو بە کەم سەیری خۆت مەکە
۱٥ـ هەوڵدە عەسران نەخەوی چونکە کاتێ دەخەویت دنیا ڕوناکە کە بەئاگا دێیتەوە دنیا تاریک بووە توشی سەرلێشێوان دەبیت و توشی دڵ تەنگیت دەکات جگەلەوەی لە ئاینی ئیسلامدا ڕێگە پێنەدراوە خەوی ئەوکاتە
۱٦ـ تاپێت دەکرێ خۆت لەبینینی ئەو کەسە بەدوربگرە و لەوشوێنانەش کە جێ ژوان بووە
۱۷ـ گرنگی و بایەخی زیاتر بەخۆ ڕازاندنەوەت بدە
توێژەری دەروونی