کۆرۆناش نەیتوانی یەکمان بخات
March 20, 2020
وتار و بیروڕا
کۆرۆنا لە پەلامار و بکوژیدا یەکهەڵیوێستە و جیاوازی لە نێوان کەسەکان و رەنگەکاندا ناکات، دەبووایە و ئەرکیشە ئێمەش لە بەرگری و بەرەنگار بوونەوەدا یەکهەڵوێست بین، کەچی موزایەدەچییەکان وەک هەمیشە پشتیان لە راستییەکان کردووە و هەر بە زوڕنای موزایەدەدا دەتووڕێنن و لەوەشدا بە ئاراستەی موزایەدەی سیاسی و بەرژەوەندی حزبی و ئامانجی رشتنی کۆنەقین سواری پشتی کۆرۆنا بوون.
هەموو پسپۆڕانی نەخۆشیە گوازراوەکان تا ئێستاش ئەوە پشتڕاست کە تاکە رێگای بەرەنگار بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە پابەندبوونی خەڵکە بە رێنماییەکانی خۆپارێزی، کەچی ئەوان مەترسییەکانی بوونی ئەو ڤایرۆسەیان تێکەڵ بە حەز و خولیا سیاسیەکانی خۆیان کردووە، ئەوەتا راستەخۆ و ناڕاستەوخۆ و بە پاساو و بیانووی جۆراوجۆر و سۆز بزوێن، کار لەسەر چەواشە کردن و بە بەها کردنی رێنماییەکانی خۆپاراستن دەکەن و هەوڵدەدەن درز بخەنە نێوان هاوکاری و بەدەنگەوە چوونی خەڵک و دەزگاکانی پەیوەندار بە رێنمایی و رێکارەکانی خۆپارستن، بۆیە دەبێ خەڵک وریابێ و دوور لە سیاسەت و بەرژەوەندی ئەم حزب و ئەو حزب رێنمایی و رێکارەکانی لایەنەکانی تایبەت بە خۆ پارێزی جێبەجێ بکەن، وە دەبێ ئەو کەس و دەستە و گرووپانەش وەک گوێزەرەوەی ئەو ڤایرۆسە و لەو ڤایرۆسەش مەترسیدارتر ببینن، چونکە ئەوان و ڤایرۆسەکە تەواوکەری یەکترین و ئەوان زەمینەی خەڵک کوشتن بۆ ڤایرۆسەکە خۆش دەکەن.