يەکێتی داوای روونکردنەوە دەکات و لە داواکەدا کاک قوبادیشی پاشەکەوت کردووە

يەکێتی داوای روونکردنەوە دەکات و لە داواکەدا کاک قوبادیشی پاشەکەوت کردووە

دابەشکردنی مووچە زۆرترین گردبوونەوە و قەرەباڵغی و بەریەککەوتن درووست دەکات، گردبوونەوە و درووست کردنی قەرەباڵغی و بەریەککەوتنیش هۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنان، یەکێتی لەسەر راگرتنی پرۆسەی دابەش نەکردنی مووچە داوای روونکردنەوە لە سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی دەکات.
دیارە هەموو ئەو لایەنانەی لە حکومەت بەشدار نین مافی ئەوەیان هەیە لەسەر هەر ناڕوونییەک داوای روونکردنەوە لە حکومەت بکەن، بەڵام پارتی و یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان وەک سێ لایەنی سەرەکی بەشداربووی حکومەت مافی ئەوەیان هەیە داوای روونکردنەوە لە نوێنەرەکانی خۆیان بکەن، واتا بۆ هەر ناڕوونییەک دەبێ پارتی داوای روونکردنەوە لە سەرۆکی حکومەت و بزووتنەوەی گۆڕان لە وەزیری دارایی و یەکێتیش داوا لە کاک قوباد تاڵەبانی بکات، کەچی یەکێتی لەو داوا کردنەیدا کاک قوبادی پاشەکەوت کردووە و داوای روونکردنەوە لە سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی دەکات، نامەوێ لەسەر ئەو داوایەی یەکێتی و پاشەکەوت کردنی کاک قوباد زۆر بدوێم، بەڵام ئەگەر لەسەر ئەو چەند رووداوەی خوارەوە یەکێتی داوای روونکردنەوەی کردبا دەمگوت: ئەو داوایەشی رەوا و لە جێی خۆی دایە.
١ــ بە پێشنیاری عادل مورادی یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتی مووچەو قووتی خەڵکی کوردستان بڕدرا، ئەگەر ئەوکات و لەسەر بڕینی مووچە و قوتی خەڵکی کوردستان داوای روونکردنەوەی لە عادل موراد کردبا، ئەو داوایەی ئێستاشی رەوا دەبوو.
٢ــ ئەگەر لەسەر رووداوی ١٦ی ئۆکتۆبەر و فرشتنی کەرکوک داوای روونکردنەوەی لە جەنابی کاک لاهور شێخ جەنگی کردبا، دەمگوت: خوا هەڵناگرێ یەکێتی پارێزەری کوردستانە.
٣ــ بە هۆی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دابەش کردنی مووچە راگیراوە و بەو هۆیەوە یەکێتی داوای روونکردنەوە دەکات، جا ئەگەر بە هۆی دواکەوتنی دامەزراندی (٥٠٠٠) کارگە و رەخساندنی (٥٠٠٠٠) هەلی کار، داوای روونکردنەوەی لە کاک قوباد کردبا، دەمگوت: سرووشتی یەکێتی وایە بەسەر هیچ دواکەوتنێکدا باز نادا و داوای روونکردنەوە دەکات.
Top