جیاوازییەکی زۆرلەنێوان پیشەی دەروونناس و کۆمەڵناس و خۆهەڵقورتاندنی کۆمەڵناس لەکاری دەرونناس !

جیاوازییەکی زۆرلەنێوان پیشەی  دەروونناس و کۆمەڵناس و خۆهەڵقورتاندنی کۆمەڵناس لەکاری دەرونناس !

دیارەلەڕوی ئەکادیمی توێژەری دەروونی بەوکەسانە دەوترێت کە بەشەکانی خوێندنی (دەرونزانی یان ڕێنمایی دەروونی)یان تەواو کردووە
جابەپێی کارکردنیان لەناوەندە جیاوازەکاندا ناویان دەگۆڕێ بۆ ڕێنمایکارو توێژەرو چارەسەرسازو هتد ..

توێژەری کۆمەڵایەتی
بەو کەسانەدەوترێت کەتەنها بەشی خوێندنی (کۆمەڵناس)یان تەواو کردووە !

هەر گرفت و کێشەو نەخۆشیەک پەیوەست بێت بەتاکەوە چارەسەرکردنی کاری (توێژەری دەروونی)یە و هیچ پەیوەندییەکی بەتوێژەری کۆمەڵایەتیەوە نیە !گەرهەڵپەی چارەسەریش بدات خۆتێهەڵقورتانە کەدەیکات . تەنانەت ئەونەخۆشە دەروونیانەی کە دەرمان وەردەگرن پێویستە لەژێرچاودێری توێژەری دەرونی دا بن،
توێژەری کۆمەڵایەتی هیچ لەبارەیانەوە نازانێت، و پڕۆگرامەکانی خوێندنی چوارساڵی زانکۆیان هیچ پەیوەندییەکی بەچارەسەرکردنیەوە نیە!

ــ بەهۆی ئەوەی سەرۆکی هەردووکۆمەڵەی هەولێرو سلێمانی کۆمەڵناسان ودەرونناسان کۆمەڵناسن نەک دەروونناس هەموو هەوڵێکیان داوە کەناوی توێژەری دەرونی ون کەن و تەنهاکاربۆ بەرزکردنەوەی ناوی توێژەری کۆمەڵایەتی بکەن ! هەمووئاسانکارییەکیان کردووە ئەوکارانەی کەتایبەتن بە پسپۆڕی دەرونناس بدرێت بە کۆمەڵناس و ەنها نای توێژەری کۆمەڵایەتیش دەبەن لەسەرجەم شوێنەکان .
بــــــــــــــــەدەگمەن یان هەرنەم بینیوە کۆمەڵناسێک بتوانێ بابەتێک لەبارەی گرفتە کۆمەڵایەتیەکانەوە بنوسێ و بیخاتەڕو بۆ خەڵک ،هەمیشە پەنادەبەنە بەر بابەتە دەرونیەکان! ئەمەش جگەلەخۆتێهەڵقورتان ، وەکو لاوازیێەکی ئەم پسپۆڕییە دەیبینم بەرامبەر پسپۆڕییە دەروونیەکان ! خەڵکیش لەوەیە لەوە تێنەگات! کەکاری جیاوازی ئەم دوو توێژە چیە!؟

لەبنەڕەتداو بەپێی ڕونکردنەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان (کۆمەڵناس ) تەنها کاری دروستکردنی ڕاپۆرتە بۆ هەڵکشان و داکشانی دیاردە کۆمەڵایەتیەکان نەک قسەکردن لەسەرتاک ،پاشان چونیەتی چارەسەرکردنیان لەڕاپۆرتەکەدا بەرزەکاتەوە بۆ لایەنی بەرپرس کە (وەزارەتی پلان دانان، یان ئەو وەزارەتانەی کە بەرپرسن لەچارەسەرکردنی بارو دۆخەکە)
ئاخر توێژەرێکی کۆمەڵایەتی
چی دەزانی دەربارەی
)گرێ ی دەروونی، هستریا، شیزۆفرینیا، ساردی سێکس ، جۆرەکانی خەمۆکی کەزۆر زۆرن، دواکەوتوویی ژیری. پێوانەکردنی گەشە، پێوانەکردنی زیرەکی،گۆشەگیری
، ترس وجۆرەکانی، بیرکۆڵی ومەنگۆلی، تێکچوونەکانی میزاج، تێکچوونەکان وگرفتەکانی خەو، نەرگزییەت، بەشەکانی نەست و زۆر زۆری تر)
بەئاشکرا بەهۆی کاری ئەم دووکۆمەڵەیەوە غەدرێکی یەکجار زۆر لەتوێژەرانی دەروونی دەکرێت

هیوادارم توێژەرانی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵناسەکان لەڕاگەیاندنەکان وئەکاونت و پەیج وهەموو شوێنەکان هێندە بەتواناو بوێربن قسەلەسەربابەتەکانی تایبەت بەخۆیان بکەن ، نەک پەنابۆ بابەتە دەرونیەکان بێنن ! ئێوەش بابەتی زۆرتان هەیە فەرموون لەئێستاوە لەسەربابەتی خۆتان بدوێن .
داوای لێبوردن دەکەم کە زبری بەنووسینەکەمەوە دیارە بەڵام چەندین ساڵە کۆمەڵناس و توێژەرانی کۆمەڵایەتی کار لەسەر باڵابوونی خۆیان دەکەن لەسەرحسابی توێژەرانی دەروونی و دەرونناسەکان

* توێژەری دەروونی
Top