با ئەو هەڵەیە راست بکەینەوە

با ئەو هەڵەیە راست بکەینەوە

زۆر جاران گوێبیستی ئەوە دەبین کە کورد لە هەرێمی کوردستان پێنج ملیۆن کەسە، بە راستی ئەوە هەڵەیەکی کوشندەیە و پێویستی بە راستکردنەوەیە، چونکە ئێمە زۆر لەو ژمارەیە زیاترین و ئەگەر باوەڕیش ناکە فەموون ئەوە ئێوە و بەڵگەی سەلمێنەر.
پێنج ملیۆن دکتۆرمان هەیە.
پێنج ملیۆن چاودێر و شرۆڤەکاری سیاسیمان هەیە.
پێنج ملیۆن رۆشنبیر و رۆژنامەنووسی سەربەخۆمان هەیە.
پێنج ملیۆن ئابووریناسمان هەیە.
پێنج ملیۆن مەلا و فتوادەرمان هەیە.
پێنج ملیۆن ئەندازیارمان هەیە.
پێنج ملیۆن ئەندامی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیمان هەیە.
پێنج ملیۆن دادوەر و پارێزەرمان هەیە.
بۆ هەر خیانەتێکیش ژمارەیەکی دەیان هەزار ماستاوچی و چەپڵەلێدەرمان هەیە
هەر رووداوێکی کتوپڕیش لە هەر بوارێکدا رووبدات پێنج ملیۆن شارەزا و دانا و زانا و پسپۆڕ و لێکۆڵەرمان لەو بواردا پەیدا دەبن، کەواتە پێویستە ئەو هەڵە کوشندەیە راست بکەینەوە کە دەڵێن: ژمارەی کورد لە هەرێمی کوردستان پێنج ملیۆن کەسە، چونکە رووداوەکان خێران و ژمارەی دانیشتوانی هەرێمیش بە پێی خێرایی رووداوەکان زیاد دەکات، بۆیە دەتوانم بڵێم: ژمارەی دانیشوانی هەرێم زیاتر لە پەنجا ملیۆن کەسە و ئەگەر پێویستیش بکات ژمارەکە بۆ حەفتا ملیۆن و هەشتا ملیۆن بەرز دەبێتەوە.
Top