محەمەد عەلاوی و دەرزی سڕبوونی سیاسی

محەمەد عەلاوی و دەرزی سڕبوونی سیاسی

دوای ئەوەی ئێران لە رێگای موقتەدا سەدرەوە دەرزی سڕبوونی سیاسی لە محەمەد تۆفیق عەلاوی دا، بە شێوەیەک سڕ بوو هیچ خوێندنەوەیکی بۆ عێراقی بارودۆخ ئاڵۆز ز شڵەژاو نەکرد و پێیوابوو ئێران و موقتەدا سەدری هەبن پێویستی بە کەس و لایەنی تر نیە، تەنانەت وا سڕ ببوو لێدوانەکانی دیکتاتۆرانە بوون و بە هێزی دەبێ (ببێ) دەدوا، بەڵام دوای ئەوەی کورد بە یەکگرتوویی و بەشێکی سوننە و شیعەش بە لایە لایە کەوتنە بە ئاگا هێنانەوەی و بەرە بەرە بەنجەکە بەریدا، تێگەی دەرزی سڕبوونی سیاسی لێدراوە و بەنج بووە، بۆیە بە ناز و گلەییەوە داوای لێبووردنی کرد.
نەزانترین کەسی سیاسی ئەو کەسەیە کەڵک لە ئامۆژگاری سیاسەتمەدارە بلیمەت و ئەزمووندیدەکان و شکست خواردووەکانی پێش خۆی وەرناگرێ، هەر لە سەرەتای راسپاردن و غروور بوونیدا سەرۆک بارزانی وەک سیاسییەکی بلیمەت و ئەوموندیدە پێی گوت: ئەگەر توانی بەبێ کورد حکومەت پێکبێنێ پیرۆزی بێ، ئەو ئەمۆژگاریەی سەرۆک بارزانی بۆ محەمەد عەلاوی زۆر لەو دەزییە سڕکەرە بە کەڵکتر بوو کە ئێران و سەدر بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان پێی لێیان دابوو، بەڵام دەرزی سڕبوونەکە وای سڕ کردبوو نەتوانێ کەڵکی لێوەربگرێ.
محەمەد عەلای هەر وەک نەیتوانی کەڵک لە ئامۆژگاریەکەی سەرۆک بارزانی وەربگرێ، کەڵکی لە شکستی ئیبراهیم جەعفەری و نوری مالیکی و حەیدەر عەبادیش وەرنەگرت، لە کاتێکدا ئەوانە ئاقڵانەتر هەنگاویان بەرەو دیکتاۆری دەنا، چونکە بەرە بەرە لەگەڵ بەهێزبوونیان بەرەو دیکتاتۆری هەڵدەکشان، لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر دەستی سەرۆک بارزانی تووشی شکست دەکران و رێگەی گەیشتن بە دیکتاتۆرییان لێدەگیرا، بەڵام محەمەد عەلاوی هەر لە سەرەتاوە ئاماژەکانی بە دیکتاتۆربوونی لە خۆیدا دەرخستن، بۆیە دەبووایە کەڵک لە شکستی ئەوانەی پێش خۆی وەربگرێ و لەو راستییە بگات کە سەرۆک بارزانی لە شکست پێهێنانی دیکتاتۆریدا لێزان و ئەزموندیدەیە و رێگای گەیشتن بەو خەونەی لێدەگرێ.
Top