فەلسەفەی بارزانی بەردەوام لەگەشەدایە.
March 1, 2020
وتار و بیروڕا
مەلامستەفای بارزانی، لەگەڵ هاوەڵانی بەشێوەیەكی پاك خەباتی كردووە تەنیا بۆ رزگاری كوردستان، ئازادی و سەربەخۆیی بووە. بۆ ئەوەی نەوەی دوای ئەوان ئارام بژین خاوەنی كیان و ئازادی بن. لەسەردەمی خەباتیدا بەپاكی هەوڵیداوە بۆ گەلەكەی، بۆیە رێبازەكەی بۆتە قوتابخانەیەكی فەلسەفی گرنگ تاكو ئێستاش نەتەوەیەك لەسەر خەباتی ئەو پیاوە كوردپەروەرە بەردەوامە.
ئەوان خەبات و شۆڕشیان دژی داگیركاری وەك ئەركێكی نەتەوەیی، پاراستنی خاك وڵات وەك بەشێك لە ئاین سەیركردووە. بۆیە تاكو ئێستاش ئەم رێبازە لەگەشەسەندن دایە. ئەو كاتەی بارزانی وەك رێبەری شۆڕش خەباتی كردووە لە پێناو گەلی كورد، ژمارەی هاوەڵە شۆڕشگێڕەكان لە چەند سەد یاخود چەند هەزار كەسێك تێنەدەپەڕی، بەڵام ئێستا ژمارەی هەڵگڕانی ئەو رێبازە واتە ژمارەی قوتابیانی فەلسەفەی كوردایەتی و پاكی و نیشتیمان پەروەری گەیشتۆتە ملیۆنان كەس، ئەمەش نیشانەی پاكی ئەم رێبازە دەگەیێنێت.
رەگی ئەم شۆڕشە بەشێوەیك لەناخی میللەتی كورد چەسپاوە، تاكو ئێستاش نەوەكانی بەردەوام دروشمەكانی دەڵێنەوە، بۆ هەمیشە هزری ئازادی سەربەخۆیی بەدەستهێنانی ماف لەگەشەدایە، هەرچەند مەلامستەفای بارزانی، لە رێكەوتی 1/3/1979كۆچی دوایی كردوە، بەڵام ئەوە نەبۆتە هۆكاری پوكانەوەی ئەو بیرە نەتەوەیە، بەڵكو ئەم هزرە نەتەوەیە بەردەوام پەرەی سەندوە.
تاكو ئێستا بیری نەتەوەی و بێدەنگ نەبوون لەسەر زەوتكردنی مافەكان، بەشێوەیەكی لێهاتووە قوتابیانی ئەم رێبازە بڕیار لە حكومڕانی عێڕاق دەدەن، ئەو عێڕاقەی رۆژانێك دەیویست هەرەس بە شۆڕش بهێنێت. ئێستا ئێمە دەنگمان هەڵدەبڕین بۆ شێوازی حكومكردن، تا رادەیەكیش شێوازی حكومڕانی ئێمە بڕیاری لێدەدەین و قسەمان هەیە لە دیاركردنی ئەو كەسایەتیانەی لە عێڕاق حكوم دەكەن.
ئەمەش بەرهەمی ماندوبوونی شۆڕشگێڕانە، ئێمە مانان هەمیشە گەشبینین، چونكە لە ئێستادا قوتابیەكی بارزانی نەمر جەنابی سەرۆك بارزانی وەك هەڵگری ئەم بیرو باوەڕە، رێبەرایەتی گەلی كورد دەكات، بۆیەخەباتی ئێمەی كورد لەگەشەدایە. دەنگی ئێمە بە رێبەرایەتی سەرۆك بارزانی جیهانی تەنیوە.