کێشەی دوو ئامۆزاکەی هەولێر و تەبایی دوو ئامۆزاکەی سلێمانی

کێشەی دوو ئامۆزاکەی هەولێر و تەبایی دوو ئامۆزاکەی سلێمانی

هەندێ بەناو رۆشنبیری دەست لە پشتدراو و زۆرێک لە کادیرانی یەکێتیش، لە پەیج و سایتەکانیان بەردەوام باس لە قوڵبوونەوەی کێشە و ناکۆکیەکانی نێوان دوو ئامۆزاکەی هەولێر دەکەن، کادیرانی پارتیش بەردەوام هەواڵ و دەنگۆی نێوان ئەو دوو ئامۆزایە رەت دەکەنەوە، من لەو ناوەدا نەمدەزانی بڕوا بە کامیان بکەم، تا دواجار و دوای بە دواداچوونێکی زۆر بۆم دەرکەوت کە بەناو رۆشنبیرە دەست لە پشتدراوەکان و کادیرانی یەکێتی راست دەکەن و دوو ئامۆزاکەی هەولێر کێشە و ناکۆکی زۆریان لە نێواندا هەیە، بەڵام کام کێشە و کام ناکۆکی؟
کیشە و ناکۆکیەکانی نێوان دوو ئامۆزاکەی هەولێر لەوەوە سەرچاوەیان گرتووە کامیان زیاتر خزمەت بە گەل و نیشتیمان بکات، کاتێک یەکێکیان زانکۆیەک درووست دەکات، ئەویتریان لە داخان زانکۆیەکی تر درووسات دەکات، کاتێک یەکیان برەو بە ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی خەڵک دەدات، ئەوی تریان وەک وڵامدانەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان شەو و رۆژ دەخاتە سەریەک، کەواتە کێشە و ناکۆکیەکانی دوو ئامۆزاکەی هەولێر لەسەر زیاتر خزمەت کردنی خەڵک و پاراستنی ئاسایش و گەیاندنی کوردە بە کەناری ئارمی, پێشکەوتن و ئاوەدانی و خزمەتگوزاری هەولێریش نیشانە و بەڵگەی بوونی کێشە و ناکۆکیەکانی دوو ئامۆزاکەی هەولێرە، بۆیە دەڵێم: بەردەوام بێت کێشە و ناکۆکیەکانی نێوان دوو ئامۆزاکەی هەولێر.
زۆر جارانیش لە کادیرانی پارتی گوێبیستی ئەوە دەبم کە دوو ئامۆزاکەی سلێمانیش کێشە و ناکۆکیان هەیە، لە بەرامبەردا رۆشنبیرە دەست لە پشتدراو و کادیرکانی یەکێتی دەڵێن: نەک هیچ کێشەیەک لە نێوان دوو ئامۆزاکەی سلێمانی نییە، بەڵکو زۆریش تەبان و بەبێ یەکتری پەنجە بە ئاودا ناکەن، لەوەشدا نەمدەزانی کامیان راست دەکات، دوای بە دواداچوون بۆم دەرکەوت لەوەشدا رۆشنبیرە دەست لە پشتدراوەکان و کادیرانی یەکێتی راست دەکەن و دوو ئامۆزاکەی سلێمانی هیچ کێشە و ناکۆکییەکیان نییە و زۆریش تەبان، تەنانەت لە فرۆشتنی خاکیشدا بێ کێشە و زۆر تەبان و هەر کامێکیان لە خاکفرۆشیدا داشکان بکات، ئەوی تر دەڵێ: مادام ئامۆزام داشکانی کردووە منیش قسەم نییە و رازیم، چەق بەستوویی سلێمانی لە رووی نەبوونی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری و بارودۆخی ئێستای کەرکوک و گەڕانەوەی عەرەبی هاوردە و زەلیلی کورد لەو شارە، نیشانە و بەڵگەی رێکی و تەبایی دوو ئامۆزاکەی سلێمانییە.
Top