رووداوەکانی هەولێر بە سیاسی دەکرێن و رووداوە سیاسییەکانی سلێمانیش دادەپۆشرێن

رووداوەکانی هەولێر بە سیاسی دەکرێن و رووداوە سیاسییەکانی سلێمانیش دادەپۆشرێن

هەر رووداوێک لە هەولێر رووبدات هەندێ دەزگای راگەیاندن و پەیجی درووستکراو و پەلەمانتاری ئاراستە کراو و رژنامەنووسی بەناو سەربەخۆ کار لەسەر بە سیاسی کردنی دەکەن، بەڵام رووداوە سیاسییەکانی سلێمانی دادەپۆشن و بە داپۆشینیشیان لێ ناگەڕێن هەوڵی چەواشەکردن و دیزە بە دەرخۆنە کردنیان دەدەن، بۆ نموونە:ــ
لە رووداوی ئامانج بابان هێشتا لایەنە پەیوەندارەکانی وەک پزیکی داد و بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی هیچ روونکردنەوەیەکان نەدابوو، کەناڵەکانی کوردسات و گەلی کوردستان و سۆران عومەری پەلەماتنار و ئەحمەد میرەی مامۆستای زانکۆ و رۆشنبیری بەناو سەربەخۆ ناوکی رووداوەکەیان بە خۆکوژی بڕی.
لە رووداوی تیرۆر کردنی دەمهات عەگید و جەمیل ئامەدی پەکەکە لە چیای ئەزمڕ، سەرەتا بە دوو عەرەبیان ناو بردن و وایان باس کرد کە خەریکی ئامادەکاری بوون بۆ کاری تەقینەوە و بە خۆیاندا تەقیوەتەوە، دواییش ماوەی هەشت رۆژ لێی بێدەنگ بوون و ویستیان بۆ بە یەکجاری رووداوەکە لە فایلی بێدەنگیدا خەزن بکەن، بەڵام پەکەکە بەدەنگ هاتوو ئەوەیان بۆ نەچووە سەر و وەک رووداوێکی سادە و ساکار تێیان پەڕاند.
لە زۆر رووداوی تری وەک تیرۆر کردنی (زانا)ی قایمقام و تیرۆر کردنی بەپرسی پاسەوانەکانی مام جەلال لە ماڵی خۆیدا و زۆر روودای تریش بێدەنگ بوون، بەڵام کێشە کۆمەڵایەتیەکانی هەولێر و تەنانەت رووداوەکانی هاتوچۆش بە سیاسی دەکەن.
Top