(( حکومەتەکەی علاوی، مردن پێش لە دایک بوون ))

(( حکومەتەکەی علاوی، مردن پێش لە دایک بوون ))

محمد توفرق علاوی، راسپێدراو بۆ پێک هێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عیراقی.
ئەو خاڵانەی کە هەر لە سەرەتاوە بونەتە مایەی پێزاری شەقامی عیراقی و لایەنە سیاسییەکان بە گشتی ..
- دور کەوتنەوە لە شێواز و هەلسوکەوتی گونجاو بە راسپێردراوێک بۆ سەرۆکایەتی حکومەت.
- دور کەوتنەوە لە عورف و دیالۆکی سیاسی لە چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەل لایەنە سیاسیەکان و بەتایبەتی هەرێمی کوردستان.
- دور کوتنەوە لە پرەنسیبەکانی تەوافقی سیاسی کە تا ئێستا پەیرەو کراوە لە پێکهاتەی هەر کابینەیەکی نوێی حکومەت.
- دور کەوتنەوە لە پابەند بوون بە خالەکانی دستور و مافی هەرێمی کوردستان لە شەراکەتی سیاسی و حوکمرانی.
- رێز نەگرتن لە پێگەی هەرێمی کوردستان و پشتگوێ خسنی کاریگەرییەکانی هەرێم لەسەر دۆخی سیاسی عیراق بە گشتی.
- رێز نەگرتن لە بنەما نەتەوەیی وئاینی ومەزهەبی وەک، پێکهاتەی کۆمەڵگای عیراقی، پشتگوێ خستنی سوننەکان وەکو نمونە.
- دەرفەت نەدان بە دیالۆک و گوێ گرتن لە راوبوچونی لایەنە سیاسەکان بە شێوەی پێویست.
- هەوڵ نەدان بۆ رازی کردنی لایەنە سیاسییەکان و مسۆگەر کردنی پشتیوانیان لە پێکهێنانی کابینەی نوێ.
- تا ئێستا نەیتوانیوە بەرنامەی حکومەتەکی بە شێوەیەکی گونجاو بخاتە بەردەم رای گشتی.
- دۆایین ساتەکانی مولەتی فەرمی یە بۆ دیاری کردنی ناوی پالیوراوان بۆ کابینەکەی، کە چی تا ئێستا بە تەواوی ئەم کارە نەکراوە.
- پشتگوێ خستنی رێکارە ئاسایی ویاساییەکان، بەرامبەر بە پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکان، بە پێشکێش کردن و ناساندنی ناوی پالیوراوان پێش کۆتایی هاتنی وادەی فەرمی.
ئەم هەموو خالانە، بونەتە مایەی تێبینی و رەخنە گرتنی شەقام و زۆربەی لایەنە سیاسییەکان لە علاوی و بە دەستپێکێکی گونجاوی نازانن.
هەروەها نیشانەی بێ ئەزمونی ولاوازی علاوی بە دیار دەخات، لەرووی ئیدارە و بەرێوەبردنی حکومەتێک.
لە لایەکی ترەوە، شەقامی عیراقی و خۆپیشاندەران، علاوی رەتدەکەوەنە وبە نوێنەری خۆیانی نازانن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران، کە هەمەش خاڵێکی هەستیارە و نیشانەی زەردەوامی خۆپیشاندان و پشێوی یە.
لەوە هەمووی گرنگتر، پشتیوانی کردنی لایەنە سیاسییەکانی سەر بە ئێران لە علاوی، کە ئەوە سەلمێنەری ئەو راستیەیە کە علاوی پالیوراوی ئێرانە،بەمەش لە دژی خواستەکانی گەلی عیراق و بەشێکی گرنگی لایەنە سیاسیەکانە.
ئەم دۆخە و بەم هەموو پشێویەوە، ئەوەمان بۆ دەسەدلمێنێت کە ئەم کابینەیە، یان سەرکەوتوو نابێت و هەر زوو دەروخێت، یانیش ئەوا هەر لە بنەرەت نتوانێت متمانەی پەرلەمان بەدەست بێنێت، واتا مردن پێش لە دایک بوون.
ئەوەی گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان، پێداگیری گرتنە لە مافەکانی هەرێم بە پێی بنەمای شەراکەت و تەوافق، وە ئەو مافانەی کە لە دستور دا دیاری کراون، کە گەرەتنی پاراستنی پشکی هەرێمە لە حکومەت دا، تەنها گرتنە بەری ئەو رێکارە مافەکانی هەرێم دەپارێزێت.
ناو و دەم و چاو، ئەوەندە گرنگ نیە، بەرامبەر بە مسۆگەر کردنی مافە سیادی وسیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەو چەندەش ئەوە لە وەفدی دانوستانی هەرێم لەگەل بەغدا دەخوازێت کە بە هێچ شێوەیەک نەرمی نەنوێنن بەرامبەر بە علاوی، باوەر بە هیچ پەڵێنێک نەکەن و هیچ، موجامەلە و موساوەمە لەسەر هیچ خالێک نەکەن کە گومانی خۆ دزینەوەی علاوی لە مافەکانی هەرێمی تێدا بەدی بکرێت.
هەموو پێشهاتەکان بەو ئاراستەیە دەڕۆن کە ئەم قۆناغە کۆتایی دەرفەتە، بەڵکو کۆتایی کات و ساتەکانی نەک هەر تەنها کابینەی نوێ، یان دامەزاندنی حکومەتە، بەلکو لە ناوچوونی پرۆسەی سیاسی عیراقە بە گشتی، پە پێی ئەو ئەجێندایانەی کە لایەنە دەرەکیە سەرەکییەکان دەیانەوێ لە عیراق جێ بە جێ یان بکەن، کە گەیشتونەتە لوتکەی جیاوازی و دور کەوتەنەوە لە یەکتری، بەو پێیەش هەردو لا ئەو دەرفەتە بە عیراق نادەن بێتە خاوەن حکومەتێک کە لایەنگری لایەنێک بێت و دژی ئەوی تر بێت
Top