رای گشتی چاوەڕێی رونكردنەوەیە.
February 25, 2020
وتار و بیروڕا
یاخود شاسوار قەرداری حكومەتە، بەڵام بە فشاری چەند و كەس و حزبی سیاسی چاوپۆشی لە قەردەكانی دەكرێت؟ ئەوەی جێگە باسە ئەو پیاوە بەناوی پڕۆژەو خزمەتی خەڵك قەرزی لە بانكەكانی سلێمانی كردووە، دەبوایە تاكو ئێستا لەرێگەی بانكی قەرزپێدەر تەواوی وردەكاری قەرزەكان بۆ حكومەت ئاماژەی پێدرابا یاخود پارێزگاری سلێمانی لەم جۆرە شێوازی كاكردنە ئاگاداربێت و وردەكاری بۆبچێت.
بەڵام تاكو ئێستا گشت لایەنێك بێدەنگی هەڵبژاردووە، ئاخۆ زانیاریەكان نەگەیشتون یاخود فشار هەیە لەوەی پارێزگای سلێمانی رونكردنەوە بدات، ئەوەی پێشبینی دەكرێت سەرۆكی جوڵانەوەكە لەژێر باڵی كەسانێكی حزبی دەستڕۆیشتوو لە سلێمانی جێگەی خۆی گەرم كردبێت، هەر بۆیەش شاسوار بە قسە دژی بابەتە نیشتیمانیەكان دەوەستێتەوە پارە خەرج دەكات بۆ شكەتپێهێنانی، خەڵكانێكی تریش بە پلان و تاكتیكی سەربازی دژی پرۆژە نیشتیمانیەكان هەنگاو دەهاوێژن. ئەمەش نیشانەیە بۆ پشتقایمی ئەو پیاوە.
بەشێكی خەڵك دەڵێن رەنگە شاسوار قەرداری حكومەت نەبێت، تەنها بۆ شكەست هێنانی هەنگاوەكانی حكومەت باسی قەرز دەكات، ئەمانە هەمووی لێكدانەوە، بۆچون و قسەی خەڵكە گرنگیشە لە راستی دروستی بابەتەكە تێبگەن، ئاڵۆزی لە شێوازی بیركردنەوە دروست بووە، گرنگە ناكۆكی بیركردنەوە لەسەر ئەم بابەتە یەكبخرێت، چونكە راستەوخۆ پەیوەندی بەهاووڵاتیانەوە هەیە، داهاتی گشتی ناكرێت چینێكی كەم سودمەندبێت. مافی ئێمە خەڵك مامەڵەی پێوە بكات.
بۆیە داوا لە حكومەت دەكەم ئەم بابەتە لەرێگەی داتاو زانیاری بۆ خەڵكی كوردستان رونبكاتەوە، لەڕێگەی وەرگرتنەوەی قەرزەكانی حكومەت. لەوپیاوەی بەناوی بازرگان و پیاوی كار حزبی سیاسی دامەزراندووە. وەك لە پڕۆژە یاسای چاكسازی ئاماژە بەوەرگرتنەوەی قەرزەكان دراوە. بەپێی یاسا قەرزەكان بگەڕێندرێتەوە بۆ حكومەت تاكو بتواندرێت لەم رێگەیەوە خزمەتی گشتی پێبكرێت. تەنیا بواردن بۆ ئەو خاوەنكارو بازرگانانە بكرێت لە قەیرانی داریی پارەیان بەقەرز بە حكومەت داوە. ئەو هەنگاوەش دەبێتە رونكردنەوەی تەواو بۆ رای گشتی، لەوەی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ قەرداری حكومەتە و چەند ساڵیكە چەواشەی راگشتی دەكات.