سەرۆک بارزانی چەترێک بۆ هەمووان
February 25, 2020
وتار و بیروڕا
ئەرکی سەرۆک بارزانی لە رابردوودا بوونە چەتر بووە بۆ هەمووان، لە ئێستا و داهاتووشدا بوونە چەترە هەروەک بارزانی نەمر لە هەموو قۆناغەکانی خەباتی رزگاری نیشتیمانیدا چەتر بووە بۆ هەمووان، ئێستاش سەرۆک بارزانی وەک کوڕی بارزانی نەمر و وەک دەرچووی ئەو قۆتابخانەیەی کە بارزانی نەمر کردیە رێبازی بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی داگیرخوازی دوژمنانی کورد، بە ئەرکی خۆی هەستاوە و لە هەموو بوارەکانی سیاسی و شۆڕشگێڕی و کوردپەروەری و کوردایەتیدا هەمان رۆڵی چەتربوونی بارزانی نەمر دەگێڕێ، ئەوەش ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی دەخاتە سەر شانی هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کە بۆ کوردپارێزی و وەڵامدانەوەی سیاسەتی پەرتکە و زاڵبەی دوژمنان لە ژێر ئەو چەترەدا کۆ ببنەوە.
خاڵێکیتر کە پێویستە ئاماژەی بۆ بکرێ هەر حزب و لایەنێکی سیاسی پێیوابێ لە دەرەوەی چەتری سەرۆک بارزانی دەتوانێ دەستکەوت بەدەست بێنێ، دەستکەتی حزبییە و دەستکەوتی حزبیش دەستکەوتی کاتییە و چۆن پێی دەدرێ ئەواهاش لێی وەردەگیرێتەوە، زۆر لەو دەستکەوتە پێدراوە کاتیانەشمان بینیون کە نەک کورد سوودی لێ نەبینیون، بەڵکو بۆ خودی حزبەکەش سوودەکە کاتی بووە و بۆ قۆناغێکی دیاریکراو بووە و لە دواییدا حزبەکەی تووشی زیانی گەورە و بەرەو داڕووخانی بردووە، بەڵام بەدەست هێنانی دەستکەوت لە ژێر چەتری سەرۆک بارزانیدا دەستکەوتی نەتەوەیی و نیشتیمانییە و دەستێندرێ و بە هیچ هێزێک لێی وەرناگیرێتەوە.