تەنها مێژوو دەتوانێ

تەنها مێژوو دەتوانێ

نەک من.. هیچ کەسێک ناتوانێ وەک ئەوەی هەیە گەورەیی بارزانی نەمر دەربخات، یان ئازایەتی بتوانێ لە ئازایەتی بارزانی نەمر بدوێ، لە شۆڕشگێڕیدا تەنها سەنگەرەکانی بەرگری لە کورد و کوردستان بارزانی نەمر دەیناسن، هیچ خۆڕاگرێک ناتوانێ لە بەرامبەر خۆڕاگری بارزانی نەمر خۆی راگرێ، لە کوردپەروەریشدا تەنها دوژمنان دەیناسن، هەموو ئەو چەمک و زاراوانە خۆیان لە بوونی بارزانی نەمردا دۆزییەوە، کەواتە ئەوە کاری مێژووە و با ئەو کارە بۆ مێژوو بەجێبێڵین.
کاتێک لەسەر گەورەیی بارزانی نەمر لە مانا و مەغزایی گەورەییم پرسی.. گەورەیی بەخۆیدا شکایەوە و گوتی: کاتێک لەگەڵ بارزانی دەدوام وەک ئەوەبوو لە پێدەشتەوە لەگەڵ لوتکە بدوێم.
کاتێک لەسەر ئازایەتی بارزانی نەمر لە ئازایەتی دەپرسی.. ئازایەتی ترس دایدەگرێ و بە ترسەوە دەوێ.
کاتیک لەسەر شۆڕشگێڕی بارزانی نەمر لە شۆڕشگێڕی دەپرسی.. شۆڕشگێڕی بە شەرمەوە پێتدەڵێ: لە من مەپرسە، بڕۆ گەشتێک بەناو شۆڕشەکانی کورددا بکە و تەنها لە سەنگەرەکانی بەرگری لە کورد و کوردستان شتێکت دەست دەکەوێ.
کاتێک لەسەر خۆڕاگری بارزانی نەمر لە خۆڕاگری دەپرسی.. خۆڕاگری پێتدەڵێ: لە بارزانی نەمرەوە خۆم ناسی.
کاتێک لەسەر کوردپەروەری بارزانی لە کوردپەروەری دەپرسی.. کوردپەروەری پێتدەڵێ: تا دەرکەوتنی بارزانی نەمر هەستم بە بوونی خۆم نەکردووە، لەگەڵ دەرکەوتنی بارزانی نەمر منیش لەبەرامبەر دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان وەک هێزێک دەرکەوتم و ئەگەر دەتەوێ لە کوردپەروەری بگەی، بڕۆ لە دوژمنان بپرسە هەر ئەوان دەیناسن.
Top