دووقسە بەكورتی بۆ هەمووان.
February 23, 2020
وتار و بیروڕا
لە حكومڕانی دیموكراتیدا هاووڵاتیان بەپێی یاسا دوای بەجێگەیاندن ئەرك ماف وەردەگرن، هەمیشە هانی خەڵكی دەدرێت دووربن لە دەستگرتن بەسەر مافی ئەوانی تر، ئەمەش دەبێتە بنەمایەك بۆ بەڕێوەبردنی دادپەروانە، تاكو هاووڵاتیان لەسایەیدا هەست بەئارامی بكەن و ژیانێكی خۆشگوزەران بژین.
بەڵام لەهەمان كاتدا دەبێت حكومەت رێگری بكات لەوەی كەسێك بتوانێت مافی گشتی بخوات و لێپێچنەوەی لێنەكرێت یاخود بواردنی بۆبكرێت. دەبێت هاووڵاتیان بێجیاكاری بتوانن سود ببینن لە داهاتی وڵات، پێویستە یاسا سەروەربێت هەمووان لەهەمبەر یاسادا یەكسانبن و رێگەنەدرێت هیچ كەس و لایەنێك لەژێر پەردەی یاسادا مافی ئەوانی تر بخوات و حكومەت بە هۆكاری سیاسی لێیی بێدەنگ بێت.
ئەوەی ئێستا لە هەرێمی كوردستان دركی پێدەكەین، چەندین كەس بەپارەی هاووڵاتیان كۆمپانیای گەورەی دامەزراندووە بەناوی خزمەتی گشتی قەرزی لە حكومەت وەرگرتووە، كەچی تەنیا بۆ خۆدەوڵمەندكردنە بەم قەرزانە خزمەتی خەڵك ناكرێت.
شاسوار عبدالواحید نمونەیەكی زەقە كە توانیویەتی لە رابردوو قەرزی زۆر لە حكومەت بكات بەناوی خزمەتی خەڵك، لە بانكەكانی سلێمانی پارەی پێدراوە بەناوی پڕۆژە كەچی تاكوئێستاش قەرزداری خەڵكە توانیویەتی بەم پارەی حكومەت وەك قەرزپێیداوە كۆمپانیا و كەناڵی تەلەفزیۆن حزبی سیاسی پێ دابمەزرێنێت.
شاسوار توانیویەتی لە پارێزگای سلێمانی لەپەنای چەند كەسێكی خاوەن هێزو سیخوڕ، بەپارەی خەڵك و چەند سەرچاوەیەكی داهاتی نادیار حزب دابمەزرێنێت و لە ئێستاشدا لافی فریادرەسی خەڵكی هەژارو كەمدەرامەتی كوردستان لێبدات.
ئێمە دەزانین ئەو پیاوە نزیكە 70ملیار دینار قەرداری حكومەتە. لە ئێستادا بەناوی خەمی خەڵك دەیەوێت خۆی لە دانەوەی قەرزەكادنی بۆ حكومەت بدزێتەوە، ئاشكرایە ئەمە لەپرۆژەی چاكسازی ئاماژەی پێكراوە. بۆیە داوا لە حكومەت دەكەین بە پێی یاسا بەزوترین كات قەرز لەو كەسانەوە وەربگرێتەوە بێ جیاوازی و بواردنی هیچ كەسێك لایەنێك تاكو بتواندرێت لەم رێگەیەوە خزمەتی گشتی پێبكرێت.
هیوادارم حكومەت ئەم پارە بەهەدەر دراوانە بگەڕێنێتەوە خەزێنەی گشتی، بۆ ئەوەی تەنیا چینێكی كەم لێی سودمەند نەبێت با داهاتی گشتی بۆ خزمەتی گشتی خەرج بكرێت، هەموومان بێجیاوازی سودی لێ ببینین.