ئايا ئافرەت مافیان پێشێل دەکرێ؟

ئايا ئافرەت مافیان پێشێل دەکرێ؟
چەند ساڵێکە ئافرەتان گلەیی ئەوە دەکەن گوایە مافیان پێشێل دەکرێ، بۆ وەرگرتنەوەی ئەو مافە و بەرگری کرن لە مافی خۆیان چەندین رێکخراوی ئافرەتانیان دامەزراندووە، پیاوانیش بۆ دڵدانەوەی ئافرەتان بەردەوام دەأێن: ئافرەت نیوەی کۆمەڵە.
ئێستا دەرکەوت گیلەیی ئافرەتان لە جێی خۆیدا نەبوو، پیاوانیش کە دەیانگوت: ئافرەت نیوەی کۆمەڵە لە رووی نەزانی بوو، فەرموون بە بەڵگە پێتان دەڵێم: ئافرەت هەموو شتێکە و پیاوان دەبێ خەمی خۆیان بخۆن و لەو زوڵمە بپرسنەوە کە لە لایەن ئافرەتانەوە لێیان دەکرێ.
وەفدی کوردی لە بەغدایە، ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی ئەو وەفدەیە، لە کاتێکدا ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە کە حزبێکی کوردی و کوردستانییە، لە پەرلەمانی عێراقیش لەسەر لیستێکی عەرەبی ئەندامی پەرلەمانە و نوێنەر و بەرگریکارە لە دەنگدەرە عەرەبەکانی، کەواتە ئاڵا تاڵەبانی هەم نوێنەری کوردە و هەم نوێنەری عەرەبە، لە کاتیکدا کورد داوای مافە دەکات کە لێی زەوت کراوە و عەرەبیش ئامادە نییە ئەو مافە زەوتکراوەی بۆ بگێڕێتەوە، جا لێرەدا نازانم لە نێوان ئەو دوو رەوتە دژە ئاڵا تاڵەباوی کامیان هەڵدەبژێرێ، داوای ماف دەکات یان ماف زەوت دەکات؟! ئەرێ ئافرەتان ئێوە چیتان دەوێ؟! ئەوەتا ئاڵا ئەو پەندە کوردیەشی بە درۆ خستەوە کە دەڵێ: دوو شووتی بە دەستێک هەڵناگیرێن، ئەو نەک دوو شووتی، بەڵکو زیاتریشی بە دەستێک هەڵگرتوون، ئەی پیاوان ئێوە تاکەی بێدەنگ دەبن و لەو پێشێلکاریە ناپرسنەوە کە لە لایەن ئافرەتانەوە لێتان دەکرێ؟!
Top