زەرووریەتی کۆدەنگی کورد و کۆنگرەی یەکێتی

زەرووریەتی کۆدەنگی کورد و کۆنگرەی یەکێتی

ئەوەی لە ناوچەکە بە گشتی و لە عێراق و بە تایبەتی روودەدات، بانگەوازێکە و بە ئاشکرا داوا لە سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکات یەکبگرن و بە یەکگرتوویی وەڵامی پێشهات و رووداوە چاوەڕوانکراوەکان بدەنەوە، بەڵام ئەوەی دەبینرێ و دەبیسترێ کۆنگرەی یەکێتی و رێکنەکەوتنی باڵەکانی لەسەر دەسەڵات و باڵادەستی سیاسی و دەست گرتن بەسەر دارایی یەکێتیدا، لەو قۆناغە هەستیارەدا گوێ بەو بانگەوازە نادەن و وەک حزب و لەناو حزبیشدا بە حەز و ویستی بەرژەوەندی تاکە کەسی وەڵامی بانگەوازەکە و یەکگرتووی کورد دەدەنەوە.
زەرووریەتی کۆدەنگی و یەکگرتوویی و کورد و وڵامدانەوەیەکی کوردانە بۆ رووداوە چاوەڕوانکراوەکانی ناوچەکە بە گشتی و عێراق بە تایبەتی، مەرجی یەکەم یەکگرتوویی ناوخۆی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانە و بە تایبەتیش یەکگرتوویی ناوخۆی پارتی و یەکێتی، بەڵام ئەوەی ئێستا لەناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا دەگوزەرێ پێچەوانەی ئەو زەرووریەتەیە، چونکە لە دوای کۆنگرەی چوارەم هەڵپەی باڵەکانی ناو ئەو حزبە بۆ گرتنە دەسەڵات و کارکردن لەسەر وەلانانی باڵ و رکابەرەکانی، وای کردووە کێشە بۆ کۆدەنگی و یەکگرتوویی گوتاری کوردیش درووست بکەن، ئەوەش دەرچوونە لە رەوتی کوردایەتی و پێچەوانەی خواست و ئامانجە نەتەوەییەکان و دەستکەوتەکانی ئێستا و خۆزگەکانی داهاتووی هەموو کوردە،
Top