(( یەکێتی نشتیمانی کوردستان، لە سکرتێرەوە بۆ هاوسەرۆک ))

(( یەکێتی نشتیمانی کوردستان، لە سکرتێرەوە بۆ هاوسەرۆک ))
بەداخەوە، پاش کۆجی دوایی مام جەلال، یەکێتی کەوتە دۆخێکی نالەبارەوە، ناکۆکی لە نێوان دەزگاکانی مەرکەزی و ئەندامانی سەرکردایەتی و تا دەگاتە ئەندامانی بنەماڵەی تالەبانی سەریان هەڵدا، کە ئەمەش مەترسیێکی گەورە بو، بۆ خودی یەکێتی و پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.
کە بەم چەشنەش لە پەیامە نەتەوەیێەکەی یەکێتی دوردەکەونەوە کە پەیامی مام جەلال و رێرەوی خەباتی یەکێتی بووە.
ئەم دۆخە لە ماوەی کۆنگرەو دوای کۆنگرە زیاتر رەنگی دایەوە و ناکۆکیەکان بە زەقی دیار بوون، کە تا ئێستاش بە هۆی ئەم ناکۆکیانەوە نەتوانراوە سکرتێر و جێگرەکانی یەکێتی دەست نیشان بکرێن، کە ئەمەش دۆخێکی هیوا بەخش نیە بۆ ئایندەی یەکێتی.
ئێستا ئەو دەنگۆیە هەیە کە یەکێتی سیستەمی سکرتێری گشتی پەیرەو ناکات، بەلکو پێشنیازی ئەوە هەیە سیستەمی هاوسەرۆکی پەسەند وپەیرەوبکرێت، هەروەکو چۆن لە هەندێک بالی پ ک ک ئەو سیستەمە پەیرەو دەکرێت.
پرسیاری هەرە گرنگ لەوەدایە، ئایە سەرکردایەتی سیاسی یەکێتی ئامادەیە بە تەواوی ئامادەیە بۆ ئەم هەنگاوە، کات و سات گونجاوە بۆ ئەم گۆرانکاریە بنەرەتیە؟.
سیستەمی هاوسەرۆکی ( دەست نیشان کردنی زیاتر لە سەرۆکێک ) کە بە هاوشان حزب بەرێوە دەبەن، ئەم حالەتەش پێویستی بە کەسانی خاوەن ئەزمون هەیە لە بواری حزبی و سیاسی دا.
بروا بە دیموکراسی و رەهەندەکانی دەبی یەکێک بێت لەو نەمایانەی کە دەبێ پەیرەو بکرێن.
بە راشکاوی دەتوانم بلێم لەو ماوە دواییەدا یەکێتی لە پەیامی مام جەلال دور کەوتووەو شەپرزەیێ زیاتر باڵی کێشاوە سەر ناوخۆی یەکێتی، کە دیدو ئامانجەکان زۆلال نین و سەنتەری بریار بە روونی دیار نیە.
ئەوەش گومان دەخاتە سەر ئەو بوچونەی کە سەرکردایەتی یەکێتی هەموی کۆک بێت لەسەر ئەم پێشنیازە!.
بە رای تایبەتی خۆم بەو چەندەش کێشەکانی یەکێتی چارەسەر ناکرێن، بەڵکو قۆلتر دەبن، تەنها کات پێویستە بۆ ئەوەی هەست بەو بۆشاییە بکرێت، لە ئەنجامی پەیرەو کردنی سیستەمی هاوسەرۆکی و قورغ کردنی دەستهەڵات لە دەستی چتند کەسلک دا، کە کاردانەوەی لێدەکەوێتەوەو دۆخی ناوخۆی یەکێتی بە ئاقارێکی تر دا دەبات.
ئەمەیان تەنها وچونی تایبەتی خۆمانە، لە هەمان کاتدا خۆێندنەوەیەکە بۆ واقعی ئێستای ناوخۆی یەکێتی، کە هیواخوازم واش دەرنەچێت و یەکێتەیەکان رێکە بە سەرهەڵدانی ئەو جۆرە کێشانە نەدەن و بتوانن یەکێتی بپارێزن و بە هێزی بکەن و بەردەوام بن لەسەر پەیامی مام جەلال.
بە هێز بوونی یەکێتی و گەرانەوەی بۆ ناو سەنگەری کوردایەتی، هێزیک تر بە پرۆسەی سیاسی هەرێم دەبەخشێت، کە لە بەرژەوەندی گشتی دا دەبێت، ئومێد و دڵنەوایی لە شەقامی کوردستانی زیاتر دەکات، هیوایەک دەبەخشێت کە ئیتر کورد یەک دەست و یەک ریز و یەک بریار دەبێت و کار بۆ پرسی نەتەوەیی دەکرێت و هەنگاو بەرەو ئامانجەکان موکم تر دەبن.
Top