(( سێ گۆشەی بازرگانی عیراق، ئیران وچین ))

(( سێ گۆشەی بازرگانی عیراق، ئیران وچین ))
سزا ئابورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بە تایبەتی سزاکانی ئەم دواییە، ئێرانی خستۆتە رەوشێکی ئابوری نالەبار، کە جگە لە کارتێکردنی نەرینی لەسەر ئابوری ئێران بە گشتی، کاری کردوتە سەر شەقامی ئێرانی و رەوشی ناوخۆیی ئالۆز کردووە.
ئێران بە لای خۆیەوە هەوڵی داوە بە چەند رێگایەک و تارادەیەک خۆی قورتال بکات لەو بارگرانیەی تەنکی پێوەناوە، یەکێک لەو رێگایانە سوود وەرگرتن لە عیراق وەکو پردێکی ئابوری و داهات بە رێگای ئەو دەستهەلاتە رەهایەو هەژمونی ئێران بەسەری دا، کە لە پاش سالی ۲۰۰۳ ئێران توانی شوێن پێی خۆی لە عیراق بکاتەوەو دەستی بەسەر تەواوی پرۆسەی سیاسی عیراق دا گرت و سودێکی زۆریشی لە ئابوری عیراق بینی.
لەگەل توند کردنی ئەمریکا بۆ سزاکانی سەر ئێران و تێکچونێ رەوشی ناوخۆی عیراق و تایبەت پاش خۆپیشاندانەکان و کوشتنی قاسم سولەیمانی، دربێکی گەورە بە ئێران کەوت بە تایبەت لە رووی ئابوری یەوە، دراوی ئێران گەیشتە نزمترین ئاست، نەک تەنها بەرامبەر بە دۆلار بەلکو بەرامبەر بە دراوی وڵاتانی ناوچەکەش، رێگای هەناردە کردنی نەوتێشی بە تەواوی لێگیرا کە سەرچاوەی سهرەکی داهاتی ئێرانە، زەم چەندەش ئابوری ئێران بە تەواوی ئیفلیج بوو و کاتێکردنی زیاتری کردە سەر ناوخۆی ئێران.
بەم رەوشە ئێران ناچار بو بەداوی چارەسەریێک بگەرێت بۆ خو دەربار کردن لە بازنەی سزاکان و دۆزینەوەی دەروازەیەکی ئابوری، باشترین رێگاش بەکارهێنانی عیراقە کە بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ وەکو دەروزەیەکی ئابوری ئێران بێت.
رێکەوتنی نێوان عیراق و ئێران بە دامەزراندنی ناوچەیەکی پیشەسازی هاوبەش لە لایەک و، رێکەوتنی بازرگانی نێوان عیراق و چین، ئەو پردەیە کە ئێران کاری بۆ دەکات، کە یوود لەو رێکەوتنەی نێوان عیراق و چین وەربگریت و بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ و بە رێگای ناوچەی پیشەسازی لەگەل عیراق، بازرگانی لەگەل چین بکات و ئابوری خۆی ببوژێنێتەوە.
چین بەلای خۆیەوە بە رێگای ئەو رێکەوتنە بازرگانیەی لەگەل عیراق دەیەوێ چەند ئامانجێک بپێکێت ..
یەکەم، سوود لە نەوتی عیراق، کۆنتڕۆل کردنی بازاری عیراقی لە رووی کەل و پەل، لە رووی ئاوەدانی چین پلانێکی گەورەی هەیە کە دەتوانێ لە داهاتوو دا و بۆ مە،دایەکی درێژ عیراق بخاتە ژێر کۆنتڕۆلی خۆی بەوەی کە عیراق بخاتە ژێر برێکی قورسی قەزر کە توانای دانەوەی نەبێت.
دووەم، کردنەوەی رێگای بەزرگانی لەگەل ئێران، کەچین لە هەموو روویەکەوە سوودێکی گەورەی لێ دەینێت.
سێیەم، بەم رێگایانە چین دەتوانێت رەکابەری ئەمریکا بکات و فشارێک لەسەر ئەمریکا پەیدا بکات و سوودی لێوەبگریت لەو ململانێ ئابوریەی لە نێوانیاندا هەیە.
بە بوچونمان عیراق زەرەرمەندی یەکەم دەبێت لەم پلانەدا، ئەگەر بزانین ئەوە پلانی ئێرانە و مەبەستی خو دەرباز کردنە لە سزا ئابوریەکانی ئەمریکا و حەمی نیە ئەگەر عیراق وێران ببێت یان نا، چین بە هەمان شێوە دەیەوێ لە رووی بازرگانیەوە عیراق توشی قەرزێکی زۆر بکات و لە دواییشدا کۆنتڕۆلی، ئەمریکاش بە لای خۆیەوە بە دوای بەرژەوەندییەکانی خۆی دەگەرێت لە ناوچەکە و مانعی لەوەدا نیە کە کێ زەرەرمەند دەبیت.
لەو سێگوشەیەدا و بە پێی پلانەکانیان، تەنها هەرێمی کوردستان بە ئارامی دەمینێتەوە، هەرچەندە بە دڵی ئێران نابێت و هەول دەدات رەوشی هەرێمیش تێک بدات، بەلام ئابوری هەرێمی کوردستان لە هاوسەنگی دایە و رێگای بازرگانی لەگەل تورکیا و وڵاتانی تر زۆر ئاسایین و هیچ کێشەیەک لە ئارادا نیە.
ئەمەشیان خالێکی تری هێزە بۆ هەرێمی کوردستان کە زیاتر هەوڵی بەهێزکردنی ژێرخانەی ئابوری بدات کە یەکێکە لە خالەکانی ئاسایشی نیشتیمانی و بناغەیەکی سەرەکی و رێخۆشەرکەرە بەرەو ئامانجەکان.
Top