چۆن هەنگاوە باش و خراپەکان لە یەکتری جیا بکەینەوە؟
January 29, 2020
وتار و بیروڕا
١ــ لە کاتی بڕیاری ئابووری سەربەخۆ رژێمە شیعەگەریەکەی بەغدا سەری دنیای لێهاتەوە یەک و بۆ پەکخستنی ئەو هەنگاوە چی پێکرا کردی، من هەر ئەوکات زانیم ئەو هەنگاوە مادام بەغدا پێی تەنگاوە لە بەرژەوەندی کورد و حکومەتی هەرێمی کوردستان دایە، لە کاتی بڕینی مووچە و قووتی خەڵکی کوردستان گرنگی ئەو هەنگاوە دەرکەوت و رۆژ لە دوای رۆژیش گرنگییەکەی زیاتر دەردەکەوێ، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج و پرسیارە هەندێ کەس و دەستە و گرووپی کوردی، زیاتر لە بەغدا و سەرکردەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی پێی تەنگاو بوون.
٢ــ لەگەڵ بریاری ریفراندۆم و گەڕانەوە بۆ دەنگ و ئیرادەی خەڵکی کوردستان، نەک هەر بەغدا، بەڵکو تاران و ئەنقەرەش هاتنە سەر خەت، هاتنە سەرخەتی ئەوان ئاسایی بوو، لە هاتنە سەرخەتی ئەوان لە راستی ئەو بڕیارە دڵنیا بووم، بەڵام ئەوەی ئاسایی نەبوو ئەو گرووپەی ناو یەکێتی بوو کە بە خەمناک بوونی داگیرکارانی کوردستان خەمناک دەبوون و بە خۆشحاڵ بوونی ئەوانیش دەسرۆکەی سەرچۆپییان وەردەگرت، لێرەوە من هاتوومە سەر ئەو رایەی ئەگەر داگیرکارانی کوردستان بە چوونە دۆزەخی کورد تەنگاو ببن, بێ هۆ نییە و حەسرەت بە چوونە ناو ئەو دۆزەخە دەخوازم.