خۆزگە پارتی نەبام

خۆزگە پارتی نەبام

خۆزگە پارتی نەبام، بەڵام خۆزگە نەشکەوتبامایە ژێر کاریگەری ئەو ئیرهابە فکرەیەی کە تووشی شەلەلی بین و بیستنم بکات و بە هۆیەوە پشت لە بینین و بیستنی راستییەکان بکەم و، لە پێناو دژایەتی کردنی پارتی بە گشتی و ماڵباتی بارزانی نەمر بە تایبەتی خیانەت بە خەبات بزانم.
کە دەڵێم: خۆزگە پارتی نەبام، مەبەستم ئەوەیە ئەوکات وەک ئێستا باسم لە راستتیەکان کردبا و پێشبینیەکانی سەرۆک بارزانیم خستبانایە روو، زیاتر کاریگەریان لەسەر رەوتی ئیرهابی فکری و ئەو چەواشەکاریە دەبوو کە دەیانەوێ راستییەکانی پێ بشێوێنن و مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردی پێ بە لاڕێدا بەرن، چونکە ئەوکات هەرچیم گوتبا و هەرچیم نووسیبا وەک بێلایەن دەبینرا و تۆمەتی پارتی بوونم نەدەدرایە پاڵ و نەیاندەگوت: ئەوە لە ژێر کاریگەری سۆزداری حزبی و پابەندبووی سیاسی گوتراوە و نووسراوە.
کە دەشڵێم: خۆزگە نەکەوتبامایە ژێر کاریگەری ئەو ئیرهابە فکریەی کە تووشی شەلەلی بینین و بیستم بکات و بە هۆیەوە پشت لە بینین و بیستنی راستییەکان بکەم و، لە پێناو دژایەتی کردنی پارتی بە گشتی و ماڵباتی بارزانی نەمر خیانەت بە خەبات بزانم، چونکە ئەوکاتیش جگە لەوەی بە تامی خەبات دەیانخزاندمە زەلکاوی خیانەت، وەک ئێستای هەندێ کەسی بەناو رۆشببیر و لێکۆڵەری سیاسی دەکرامە زووڕناژەن و دەهۆڵکوتی عێراقی یەکپارچە و دژایەتی ریفراندۆم و دەنگ و ئیرادەی خەڵکی کوردستانیان پێدەکردم.
Top