لێکدانەوەی خەونی ئێران و تورکیا بە مێژووەوە

لێکدانەوەی خەونی ئێران و تورکیا بە مێژووەوە

باڵادەستی ئێران لە عێراق و سوریا و لوبان و یەمەن و پەلاماردانی رۆژئاوای کوردستان لە لایەن تورکیا و خواستی ئەردۆغان بۆ هێز ناردن بۆ لیبیا و پەسند کردنی لە لایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە، پەردە لەسەر خەون بینینی ئەو دوو وڵاتە بە گێڕانەوەی مێژوو لادەدات، ئەوەش ئەو پرسیارە بەدوای خۆیدا دێنێ کە ئەو دوو وڵاتە دەتوانن ئەو خەونە بێننەوە دی و ئەو مێژووە دووبارە بکەنەوە؟ یان ئەو خەونەیان دەبێتە مێژوویەکی لە گۆڕنراو؟
دیارە تورکیا لە پێخەفی ئیخوانی و بە هێزی سەرەڕۆیی ئەردۆغان دەیەوێ ئەو خەونە بەرجەستە بکات و بە مێژووی خەلافەتی عوسمانی بگاتەوە، ئێرانیش لە بەرگی توندڕەوی مەزهبی و بە هێزی فتوای مەرجەع پەلەیەتی هەرچی زووە بگات بەو خەونە و ئیمپراتۆری سەفەوی زیندوو بکاتەوە، ئەوەش جیا لەوەی پێچەوانەی رەتی پێشکەتن و دیموکراتی و کرانەوەی دنیایە، واش تورکیا و ئێران دەمات کە بەر چەندین پەرچەکردار بکەون، لەوانەش پەرچەکرداری یاسای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و خواستی گەلانی ناوچەکە و بەرژەوەندی وڵاتانی زلهێز.
وەک دیارە ئەو دوو حکومەتە لە دەرەوەی سیاسەتی کار و کاردارنەوە هەنگاو دەنێن و تەنها کار و هەنگاوی خۆیان دەبینن کە گەیشتنە بە خەونەکەیان و کاردانەوە و هەنگاوی دژبەرەکانیان لەبەرچاو ناگرن.
خەونی ئەو دوو وڵاتە لە کاتێکدایە کە هەردووکیان لە رووی سیاسی و ئابووری و پەیوەندی نێودەوڵەتییەوە لە پاشەکشەدان، هەرچی ئێرانە لە رووی سیاسییەوە ناڕەزاتییەکانی خەڵکی ئێران گەیشتە شەقام و بە هێز بێدەنگ کرا، لە رووی ئابووریشەوە ئێران داڕزازوە، لە رووی پەیوەندی نێوەدەڵەتیشەوە تووش گۆشەگیری بووە، هەرچی تورکیاشە لە رووی سیاسی ئابوری و پەیوەندی نێودەوڵەتی زۆر لە ئێران باشتر نییە، ئەوەش ئەو دوو وڵاتە و ناوچەکە بەرەو کارەسات و نەهامەتی زیاتر دەبات.
Top