بەرپرسانی حەشدی شەعبی پێیانوایە ئەمەریکا پۆلیسی ئەوانە

بەرپرسانی حەشدی شەعبی پێیانوایە ئەمەریکا پۆلیسی ئەوانە

ئەگەر ئەمەریکا نەهاتبا و رژێمی بەعسی نەڕووخاندبا، ئێستا هەموو ئەو بەرپرسانەی حەشدی شەعبی بە مەرجەعەکەشیانەوە کۆیلە و ژێردەستە و چەوساوەی رژێمی بەعس و سەددام حوسێن دبوون، ئەمەریکا هات و رژێمی بەعسی رووخاند و بە هۆی زۆرینە دەسەڵاتی رادەستی شیعە کرد، بە رووخانی رژێمی بەعس و گەشتنە دەسەڵات، شیعە بە ئەمەریکای گوت: ئیشمان بە تۆ نەما و بڕۆ دەرەوە و ئێرانی دوژمنی سەرسەختی ئەمەریکا جەنابت فەرموو..
بەڵێ ئەمەریکا رۆیشت و ئێران هات، دوای ئەوەی داعش هات و لە ماوەیەکی چەند رۆژیدا چەند پارێزگایەکی عێراقی گرتن و خۆی لە بەغدا نزیک کردەوە، شیعە هاواری لێ هەستا و داوای لە ئەمەریکا کرد بگەڕێتەوە و بۆ جاری دووەم رزگاریان بکاتەوە، ئەمەریکا گەڕایەوە و داعشی تا ئاستی لە ناوچوون بۆ لاواز کردن.
ئێستا هاوکات لەگەڵ توندبوونی بەریەککەوتنەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران، بەرپرسانی حەشدی شەعبی دەڵێن: ئەمەریکا تۆ دوژمن و داگیرکاری و دووبارە بڕۆ دەرەوە.
بەڕاستی ئەو بەرپرسانەی شیعە تا بەرزترین ئاستی گەوجان گەوجن، بۆ ئەمەریکا پۆلیسی ئێوەیە کەی وتتان وەرە بێ و کەی وتتان بڕۆ دەرەوە ئیتر بڕواتە دەرەوە، خۆ ئەگەر ئەمەریکا پۆلیسیش بێ، بەلانی کەمەوە دەبێ بەڕێزەوە پێیان بڵێن بڕۆن، نەک وەک ئەوەی ئێوە پێیان دەڵێن: بڕۆن، بۆیە ئێوە شایانی بە ئازادی ژیان نین و دڵنیابن ئەو رۆژە نزیکە ئەمەریکا چۆن بە سەددام حوسێنی گوت: بڕۆ رۆیشت، بە ئێوەش دەڵێ: بڕۆن و دەبێ بڕۆن.
Top