کودە نهێنیەکەی کورد

کودە نهێنیەکەی کورد
پاش هێرشە نارەواکەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، جۆرە بێ ئومێدیێک پەیدا بوو، وا هەست کرا کە ئەمجارەش ئەمریکا کوردی فرۆشت و کورد بوە قوربانی پیلانێکی تری نێو دەوڵەتی.
بەلام هەرزو هەندێک گورانکاری پەیدا بوون و ئاراستەی جولانەوەو بیرکردنەوەیان گۆری.
روسیا وەکو یاریکەرێکی سەرەکی شان بە شانی ئەمریکا هاتە مەیدان و پێکەوە رەوشەکەیان بەرو ئاقارێکی تر برد،
بێ ئەوەی تورکیا هەست پێ بکات، گۆتاییان بە پێشرەوییەکانی هێنا و بالانسی هێزی لە دەست نەما
ئەمریکا لە لایەک لەگەڵ هێزی تورکیا ئۆپراسیۆنی چاودێری پێک هێنا، لە لایەکی تریش لەگەڵ هێزە کوردیەکان کەوتنە پاراستنی کێڵگە نەوتیەکان.
هەروەها روسیا بەلای خۆیەوە لەگەڵ هێزە تورکیەکان ئۆپەراسیۆنی چاودێریان ئێک هێنا و لە لایەکی تر پشتیوانی رژێمی سوریا یان کرد.
بەو جۆرە هەدوو لا زال بوون بەسەر رەوشی ناوچەکە و باڵانسی هێزیان راگرت، نە تورکیا سەرکەوت و نە رژێمی سوریا، گرنگترین ناوچەش کە کێڵگە نەوتیەکانن بەدەست ئەمریکا و کورد مایەوە، نە ئەمریکا رخنە لە روسیا دەگرێ ونە روسیا باسی ئەمریکا دەکات، ئەمەشیان ئاماژەیە بۆ هەبوونی پلان و رێکەوتنێکی پێشتر لە نیوانیان.
سەبارەت بە باشوری کوردستان، رەوشەکە ئارامە و هەردوو سەرۆکایەتی زور بە شێوەیەکی ئاسایی کار و ئەرکەکانی خۆیان بەرێوە دەبەن و تا رادەیەک لێدوانیان نیە سەبارەت بە رەوشی ناوچەکە.
بۆ بیر ئێنانەوە، لە سەرەتای هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا، وەزیری دەرەوەی روسیا هەر زوو خۆی گەیاندە هەرێمی کوردستان و لەگەل سەرکردایەتی سیاسی هەرێم کۆبونەوە.
هەروەها لەم دواییەدا و بە هەمان شێوە جێگری سەرۆکی ئەمریکا بەلای خۆیەوە خۆی گەیاندە هەرێمی کوردستان.
ئەم روداوانە ئاماژەن کە پێشتر لە نێوان ئەمریکا و روسیا لێک تێگەیشتن و پلانێکی پێش وەختەی ئامادەکراو هەبووە.
سەرەدانی هەردوولاش بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوە دەسەلمێنێت کە هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی گەورەیە لە حساباتی سیاسی ناوچەکە، وە حسابێکی جیاواز بۆ هەرێمی کوردستان کراوە و کودێکی تایبەت بە کورد هەیە.
لەوانەیە ئەوەی ئێستا لەسەر ئاستی ناوچەکە دەگوزەرێ و ئەو گرنگیەی بە هەرێمی کوردسەان دەدرێ، پاسووردی کردنەوەی ئەو کودە نهێنی بێ بۆ کورد، کە له ئایندە چارەنوسی کوردی تێدا بە دیار دەبێت.
Top