سەرۆک کۆمار لە نێوان تاتی فتوای دەستوور و تاتی فتوای مەرجەع
December 10, 2019
وتار و بیروڕا
بە پێی دەسەڵاتە دەستووریەکان دەبێ سەرۆک کۆمار کەسێک بۆ پێکهێانی حکومەت راسپێرێ و پەرلەمانیش دەنگی لەسەر بدات، ئەرێ بەڕاست بێ رەزامەندی عەلی سیستانی دەتوانێ ئەو دەسەڵاتە دەستوورەی خۆی بەکار بێنێ؟! هیچ گومان لەوەدا نییە کە بێ فتوای مەرجەع و رەزامەندی عەلی سیستانی ناتوانێ ئەو هەنگاوە دەستووریە بنێ و لە حاڵەتێکی وەهادا دەبێ (OK)ی مەرجەع وەربگرێ، لێرەوە دەردەکەوێ کە بەرهەم ساڵح لە نێوان تاتی دەستوور و تاتی فتوای عەلی سیستانی هەر هاوار هاواریەتی.
سەرۆک کۆمار بە پارێزەری دەستوور ناودەبرێ و سوێندی یاسایش دەخوات کە پارێزەری دەستوور بێ، لێرەدا بۆمان هەیە لە جەنابی سەرۆک کۆمار بپرسین: ئەرێ ئەو تەعریب و عەرەباندنەی ئێستای کەرکوک لە کام ماددە و بڕگەی دەستووردا هەیە؟! لێرەوە جارێکی تریش دەردەکەوێ کە بەرهەم ساڵح وەک سەرۆک کۆمار دەکەوێتەوە نێوان دوو تاتەکە، بەڵام ئەمجارەیان تاتی دەستوور و تاتی شۆڤێنیەتی عەرەب و حەشدی شەعبییە، کەواتە ئەگەر ئێستا بڵێن: ئەملام تات و ئەولام تات چییە؟ هەموومان دڵێین ئەوە بەرهەم ساڵحە.