پرسیارەکانی دوای عادل عەبدولمەهدی

پرسیارەکانی دوای عادل عەبدولمەهدی
دەست لەکار کێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی و پەسند کردنی لە لایەن پەرلەمانەوە کۆمەڵێک پرسیار لە دوای خۆی بەجێدێڵێ و تەنها داهاتووش دەتوانێ وەڵامیان بداتەوە، گرنگترین ئەو پرسیارانەش ئەوانەی خوارەوەن.
١ــ کێ شوێنی عادل عەبدولمەهدی دەگرێتەوە؟
٢ــ سەرۆک وەزیرانی نوێ سەر بە کام باڵی شیعە دەبێ؟
٣ــ لە دانانەوەی شوێنگرەوە بۆ عادل عەبدولمەهدی رۆڵی ئەمەریکا و ئێران چۆن دەبێ و کامیان زاڵتر دەبێ؟
٤ــ سەرۆک وەزیران و کابینەی نوێ دەتوانن سنوور بۆ گەندەڵی و گەندەڵکاران دابنێن؟
٥ــ دەتوانن خواستی پەرشوبڵاوی خۆپیشاندەران جێبەجێ بکەن؟
٦ــ ئەی بۆ ئاوەدانی و خزمەتگوزاری چی پێدەبێ؟
٧ــ ئەو هەموو میلیشیا چەکدار و سەرەڕۆ و توندڕەوانە چی لێدەکات؟
٨ــ چۆن وەڵامی ئەو هەموو حزب و دەستە و گرووپە خاوەن کۆپانیایانە دەداتەوە؟
٩ــ چۆن کێشەی نێوان کورد و عەرەب و شیعە و سوننە و شیعە و شیعە چارەسەر دەکات؟
١٠ــ چۆن بەرژەوەندیە دژ و تێکترینجاوەکانی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی بەیەکەوە دەگونجێنێ؟
وەڵامی ئەو پرسیارانە و زۆر پرسیاری تر و لە سەرووی هەمووشیانەوە فتوای مەرجەع بە چەندین سەرۆک وەزیران و کابینەی تر وەڵام نادرێنەوە، با چاوەڕوانی داهاتوو بین و بزانین داهاتوو چۆن وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە.
Top