وڵامێک بۆ سایتی میللەت

وڵامێک بۆ سایتی میللەت


سایتی میللەت دەڵێ: وازهێنانی سەرۆک وەزیرانی عێراق شکست بوو بۆ پارتی. ئەو گوتنەی سایتی میللەت زۆر هەڵدەگرێ، بە ئاوڕدانەوەش لە هەڵوێستەکانی عادل عەبدولمەهدی دەردەکەوێ کە شکست و سەرکەوتنەکانی پارتی و کورد تێکەڵکێشن و لە کوێ پارتی شکستی هێنابێ هەموو کورد شکستی هێناوە و جاش و عێراقچییەکان سەرکەوتنی کاتییان بەدەست هێناوە، لە کوێش پارتی سەرکەوتنی بەدەست هێنابێ هەموو کورد سەرکەوتوو بووە و جاش و عێراقچییەکان تووشی شکستی ئەبەدی بوون.
لە دوای رووخانی رژێمی بەعس عادل عەبودولمەهدی لە هەر پۆستێکدا بووبێ تاکە سەرکردەی عەرەبە کە دژایەتی کوردی نەکردووە، دوای بوونیشی بە سەرۆک وەزیران هەموو هەوڵەکانی لەسەر ئەوە چڕ کردنەوە کە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا ئاسایی بکاتەوە و کۆتایی بە سیاسەتی مووچە و قووت بڕینی خەڵکی کوردستان بێنێ، کەواتە وازهینانی عادل عەبدولمەهدی لە سەرۆکایەتی وەزیران دووبارە تێکچوونەوەی پەیەوەندیەکانی هەولێر و بەغدا دەبێ و سیاسەتی دژایەتی کردنی ماف و ئازادیەکانی کورد و مووچە و قوت بڕینی خەڵکی کوردستانیش وەک سەردەمی پێش عادل عەبدولمەهدی برەوی پێ دەدرێتەوە، جا ئەگەر دژایەتی کردنی ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان و ماف و قووت بڕین شکست بن پارتی، ئەوا هەموو کورد زەرەرمەند دەبێ و تەنها توێژی جاش و عێراقچییەکان بە وەرگرتنی کرێی جاشایەتی و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق سوودمەند دەبن، ئەوەش پارتی دەخاتە بەرەی کوردایەتی و بەرگری کردن لە ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان، جاش و عێراقچییەکانی دەخاتە بەرەی دوژمنانی کورد و داگیرکارانی کوردستان و شەڕی کوردبوون و کوردایەتیان پێدەکەن، لەو حاڵەتەشدا پارتی و کورد لە شکست و سەرکەوتندا ئاوێتەی سیاسی یەکتری دەبن و هیچ هێزێک ناتوانێ درز بخاتە بەینیان.
Top