دەوڵەتمەدار ( مسرور بارزانی ) بەکردەوە دەیسەلمێنێت دەبین بەکوردستانێکی بەهێز ....
November 29, 2019
وتار و بیروڕا
بە درێژایی مێژوو کورد بەردەوام بوە لە خەبات و تێكۆشان .... بەچەندین قۆناغی سەخت و خوێناویدا رۆیشتوە، هەزاران شەهیدی داوە، چەندین جار روبەڕوی كۆمەڵكوژی و جینۆساید بوەتەوە و دوژمنان هەمیشە هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای خاكەكەی داوە ....
لەئێستەدا کەناوچەکە دەکوڵێت، بۆ خۆپاراستن لەهەمووکات زیاتر پێویستمان بەیەکگرتووی و یەکریزی نێوخۆییە، پێویستمان بەتوندو تۆڵ کردنی پەیوەندیە دەرەکیەکانە، سەردان و کۆبونەوەکانی بەڕێز( مسرور بارزانی ) لەگەڵ بەغداد و ئەنقەرە زۆر گرنگە، پێویستە ئەم سەردان و کوبونەوانە بەردەوامی هەبێ و فراوانتر بکرێت، ئێمەی کورد کە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆو سەروەری نین بەسایەی خائین و خۆفرۆشان، هەمیشە پێویستمان بە پاڵ پشتی وڵاتانی دراوسێ و پەیوەندی توندو تۆڵە لەگەڵیان ....
ئەم هەڵمەتە نارەوای جاش قەلەم و خۆفرۆش و قین لەدڵەکان دەستیان پێ کردووە، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەهەنگاوە سەرکەوتوەکانی توشی سک ئێشەو هەستریای کردون، دەی بادڵنیابن پێشینەیان بەو سک ئێشەوە سەریان نایەوە و هەمان چارەنوسیش چاوەڕێی ئەمانە ....
ڕێزدار ( مسرور بارزانی ) خاوەن بەڵێن و پەیمانی خۆیەتی، دروشمی بەرەو کوردستانێکی بەهێز تەنها دروشم نیە،،
برا گەورە بەهەنگاونان بۆ چارەسەری یەکجاری کێشەی بووجە و موچە کەلەسەر پێشنیاری هەندێ سیاسی خۆفرۆش بردرا هەنگاو دەنێت،،
دەوڵەت مەدار بۆ توندو تۆڵ کردنی پەیوەندی و پاڵپشی نێودەوڵەتی بۆ نەتەوەکەی هەنگاو دەنێت،،
بەکردەوە دەیسەلمێنت دەبین بەکوردستانێکی بەهێز،
سیاسیە خۆفرۆشەکان و جاش قەلەمەکان کەفیتی نەیارانی کورد و دۆزی کوردی هەنگاو دەنێن و چاویان بەم سەرکەوتنە مەزنانەی براگەورە هەڵنایەت، کام لە بەڵێن و دروشمەکانیان کە بانگەشەیان بۆی دەکرد جێ بەجێیان کردوە ؟