هاکا مەوجەکەیان گۆڕی
November 26, 2019
وتار و بیروڕا
ئێستا وەک دیارە بەغدا و هەولێر لە رێککەوتن نزیک دەبنەوە، ئەو رێککەوتنەش هەم شۆڤێنیەکانی عەرەب و هەم کەس و لایەن و پەرلەمانتارە عێراقچییەکانی کورد بەرەو نابووتی دەبا و بەڕەی هاوپەیمانێتیان لە بن پێ دەردێنێ، بۆیە هیچ دوور نییە لەمەولا مەوجی موزایەدەی سیاسی بگۆڕن و دژی ئەو رێککەوتنە بوەستنەوە و بڵێن: کورد لەو رێککەوتنە زەرەرمەند دەبێ و نابێ نەوت رادەستی بەغدا بکرێ، چونکە ئەوان گورگ ئاسا بازاڕی شێواویان دەوێ و لەسەر موزایەدەی سیاسی و دژایەتی کردنی حکومەتی هەرێم دەژین و نانیان لە عێراقچێتی و عێراقی یەکپارچە دایە.