سەردامانێک

سەردامانێک

سەردەمانێک نە تۆی رۆژهەڵاتی رۆژهەڵاتی و نە من باشووری باشووری بووم، نە ئەوی باکووری باکووری و نە ئەویتری رۆژئاوایی رۆژئاوایی بوو، هەموومان کورد و کوردستانی بووین، هەموومان کوژراو و بکوژمان یەک بوو، هەموومان خاوەنی یەک زمان و یەک خاک و یەک کلتوور و یەک مێژوو بووین، ئەوەی برینی تۆی رۆژهەڵاتی و منی باشووری گەورەتر کرد، ئەوەی ئازاری بەسوێی ئەوی باکووری و ئەوی رۆژئاوایی بە سوێتر دەکات، بیری شۆڤێنیومی داگیرکاران و نەبوونی هزری کوردبوون و کوردستانی بوونی خۆمان بوو، بۆیە کاتێک برینی تۆی رۆژهەڵاتی و منی باشووری سارێژ دەبێ و ئازاری ئەوی باکوری و ئەوی رۆژائاوایی دەشکێ، کە هەموومان خۆمان بە کورد و کوردستانی بزانین.
نەمدی رۆژێک داگیرکاری رۆژهەڵات بە مەرگی منی باشووری خۆشحاڵ نەبێ، یان داگیرکاری باکوور بە مەرگی رۆژئاواییەک لە خۆشیان باڵ نەگرێ، ئێ کەوایە هەموو ئەو کەس و دەستە و گرووپە کوردیانەی ئێستا لە دەرەوەی کوردبوون و کوردستانی بوون گەمەی بەرژەوەندی حزبی و هەڵپەی دەستکەوتی تایبەتی دەکەن و، پرۆژەی تورکیابوون و ئێرانیبوون و عێرقیبوون و سوریابوون بە رێگاچارەی پرسی کورد دەزانن، بە مۆدێل کردنی جاشایەتییە و ئەو مۆدێلەش لە هەموو ئەو مۆدێلە جاشایەتیانەی رابردوو مەترسیدار ترە، کە بە هێزی کوردبوون و کوردستانی بوون خەجاڵەت کران و بە رشتنی ئارەقەی شەرمەزاری هاتنەوە بەر لیقای رەوتی کوردبوون و کوردستانی بوون.
Top