بزووتنەوەی گۆڕان کۆمانیایەک بۆ دابینکردنی مووچەی زەبەلاح

بزووتنەوەی گۆڕان کۆمانیایەک بۆ دابینکردنی مووچەی زەبەلاح

دوای جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفا لە یەکێتی و بە دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان بە پیلانێکی پێشوەختە و هەڵوەدا بە دوای بەدیهێنانی ئامانجێک کە تووشی چەندین هەڵدێری سیاسی کرد، پێیوابوو بەو پیلانە دەتوانێ قەرەبووی هەموو ئەو شکستانە بەکاتەوە کە لە پیناویدا بەسەری هاتبوو، بۆ ئەو مەبەستەش گروپیکی دەمشڕ و هەرزەی سیاسی وای هێنانە پێشێ کە چۆنی دەیەوێ ئاوایان هەڵسووڕێنێ، ئەوان لە نەوشیروان بە فێڵ و نەوشیروانیش لە ئەوان بە فێڵ، هەرچی ئەوان بوون بە سووکایەتی کردن بە پرسی کورد و مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد کەوتنە هەڵسووڕاندنی نەوشیروان مستەفا، نەوشیروان مستەفاش بە هێنانە پێش و دابین کردنی مووچەی زەبەلاح کەوتە هەڵسووڕاندنی ئەوان، پرسیار ئەوەیە کامیان گرەوەکەی بردەوە؟
بەڕای من هەردووکیان براوەی کاتی و دۆڕاوی کۆتایی بوون، نەوشیروان مستەفا لەوە براوە بوو کە جیلێکی دەمشڕ و جنێۆفرۆشی هێنانە پێشێ و هیچ نەما بە بەها پیرۆزەکان و رەمزە مێژووییەکانی نەکەن کە ئەوەی دەویست، بە چەکی ئیرهابی فکری بەریدانە داهاتووی کورد و کوردبوون و کوردستانی بوونی لەلا کردنە ئەو بەڵایەی کە بە هۆیەوە کورد تووشی کارەسات و وەیشوومە دەبێ، لەوەش براوە بوو کە بە نێهێنی تاپۆی دەکرد و لە شەقام و سەر کەناڵەکانیشیان بۆ هەژاران بە چۆڕاوکە فرمێسک بە چاویدا دەهاتە خوار.
ئەوانیش لەوە براوە بوون کە بزووتنەوەی گۆڕان و رێنماییەکانی نەوشیروان مستەفایان کردە کۆمانیایەک و مووچەیەکی زەبەلاحیان بۆ خۆیان پێ دابین کرد و خەلکە هەژار و فریوخوادووەکەشیان بێ سەڵا و پشتوپەنا بەجێهێشت و بێلایەن و دوور لە دنیای جەنجاڵی سیاسی پاڵیان دایەوە، ئەوە زانا و شاهۆ و جەعفەر کە لە دوای مسۆگەر کردنی مووچە زەبەلاحەکە لێی دوور کەوتنەوە، ئەوە ئارامی شێخ محەمەد کە دەهاتە ناو مامۆستایانی بایکۆتچی و بە حەماسەتی نەوشیروانانە دەیگوت: بەردەوام بن لە بایکۆت مووچەتان لە بەغداوە بۆ دێنم، ئەوە خۆی لە بزووتنەوەی گۆڕان دوور خستەتەوە و مووچەشی بۆ مامۆستایان نەهێنان.
جیا لەوانەش چەند پەرلەمانترێکی تری ئەو کۆمپانیایە زەمینە بۆ قەل فڕی و خۆ بێلایەن کردن خۆش دەکەن، ئەوەی لە ئێستا و رابردوودا هەندێ پەرلەمانتاری ئەو کۆمپانیایە لە بەغدا دەیکەن و کردوویانە ئاماژەی روون بۆ قەل فڕەکە و بەجێهێشتنی بزووتنەوەی گۆڕان.
Top