حکومەتی هەرێم و پیلانگەلی کوردە عێرقچیەکان
November 19, 2019
وتار و بیروڕا
لەگەڵ توند کردنی گوشارەکانی سەر حکومەتی هەرێم لە لایەن بەغدا و سەرهەڵدانی مەترسییەکانی داعش و هاتنی ئەو هەموو ئاوارەی عێراق و رۆژئاوای کوردستان، عێراقچیەکان لە رێگای عادل مورادەوە پێشنیاری ببڕینی مودجەی حکومەتی هەرێم و مووچەی فەرامانەرانیان خستە بەردەم نوری مالیکی، نوری مالیکیش ئەو پێشنیارەی لێوەرگرتن و پێیوابوو بە جێبەجێ کردنی دەتوانێ خەونی شۆڤێنیزمی و خۆی و خواستی عێراقیبوونی عێرقچیەکان بەدیبێنێ، دوای ئەوەش بۆ سەرکەوتنی پیلانەکەیان بەناوی پاشەکەوت و دواکەوتنی مووچە لە شەقام کەوتنە هاندانی خەڵک و ئاژاوە نانەوە، لە کاتیکدا خۆیان بەشدار بوون لە پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران.
بەوەشەوە نەوەستان و بە پشتیوانی بەغدا و شۆڤێنیزمەکانی عەرەب لە هەولێر و بەغدا بەردەوام کاریان لەسەر درووست کردنی کێشە و قوڵکردنەوەی قەیرانی دارایی دەکرد، خەڵکیان لەسەر ئەوە رادێنا هەموو بەها نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان بە مووچە بگۆڕنەوە، کوردستانی بوون و سەربەخۆیی کوردستانیان بە سەرچاوەی نەهامەتیەکانی کورد دەزانین و عێراقیبوون و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراقیان کردە دوا دەریچەی کردنەوەی بەختی بەستراوی کورد، دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم و خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بەناوی پێکهێنانی حکومەتی (ئینقاز)و نەهێشتنی حکومەتی هەرێم و جیا کردنەوەی سلێمانی کەوتنە راکەڕاک بەرەو بەغدای عرووبە.
هەموو ئەو گوشارگەلەی شۆفێنیزمەکانی عەرەب و حزبە عێراقچیە کوردەکان بۆ ئەوە بوو سەرۆک بارزانی دەستبەرداری کوردبوون و کوردایەتی و هەوڵەکانی گەیشتن بە سەربەخۆیی بکەن، بەڵام هیچ کام لەو زنجیرە پیلانگێڕیانە نە ئەوانی گەیاندە ئامانجە دێرینەکەیان، نە توانییان سەرۆک بارزانیش دەستبەرداری کوردبوون و کوردایەتی و گەیشتن بە ئامانجی سەربەخۆیی بکەن.
ئێستا رووداوەکان پێچەوانە بوونەوە و وەک ئەوەی سەرۆک بارزانی پێشبینی بۆ دەکرد و نەخشەی بۆ دەکێشا، هەموو دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان و ئەو دەستە و گرووپە ناوخۆییانەش کە سەنگەریان لە سەرۆک بارزانی و ئیرادەی شۆڕشگێڕی و بڕوا بە خۆبوونی خەڵکی کوردستان گرتبوو، کەوتوونە ناو ئەو چاڵەی کە بۆ داهاتووی حکومەتی هەرێم و پرسی سەربەخۆی کوردستانیان هەڵکەندبوو.