سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئەوانی تر

سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئەوانی تر

سەردانەکانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا بۆ بەرگری کردنە لە ماف و دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان و هیچ سەردانێکیشی بێ دەستکەوت نەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا هەر کاتیک سەردانی بەغدا بکات بە جۆریک پیشوازی لێ دەکرێ کە دۆست و دوژمن پێی سەرسام دەبن، ئەوەش پەیوەندی بە مێژووی پڕ سەروەری و ئەو کلتوورە شۆڕشگێڕیەوە هەیە کە لەسەری پەروەردە کراوە، لەوەوە دەزانن کە سەودا و مامەڵە لەسەر ماف و ئازادیە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی خەڵکی کوردستان، لە فەرهەنگی سیاسی و شۆڕشگێڕی بنەماڵەکەیان بە درێژایی مێژوو بوونی نەبووە و بوونیشی نابێ، بۆیە ناچارن لەسەر فەڕشی ئەو سەروەریە مێژوویانە پێشوازی لێبکەن و گفتوگۆی لەگەڵ بکەن.
بەڵام سەردان و دیداری لایەنەکانی تر رێک پێچەوانەی سەردان و دیدارەکانی نێچیرڤان بارزانی بووە، ئەوان جگە لە سەودا و مامەڵەی کاتی هیچ باگراوندێکی مێژوویان لە پشت نەبووە و لە مێژووی درووست بوونی دەوڵەتی عێراقیشەوە لەو سەودا و مامەڵانە زۆر کراون، لە هەموو ئەو سەودا و مامەڵانەش ئەگەر بەغدا سوودمەندیش بووبێ، ئەوا سودمەندیەکە کاتی بووە و دواتر تووشی کێشەی زۆر ئاڵۆزتر بۆتەوە، ئەگەر ئاوڕێکیش لە سەردانەکانی ئەوان بدەینەوە دەگەینە ئەو راستییە حاشا هەڵنەگرەی کە سەردانی سەودا و مامەڵە کردن بووە بە ماف و ئازادیە نەتەوەییەکان و هەرزانفرۆش کردنی دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان بەرامبەر بە دەستکەوتی کەسی و حزبی، بۆیە پێشوازی کردنیش لێیان لەو ئاستەدا بووە و هیچ گرنگی بە سەردان و دیدارەکانیان نادرێ، چونکە زانیویانە ئەو دەستکەوتەی پێیان دەدرێ لە بەرامبەر بەدیهێنانی خواستێکی کاتییە و وەک رابردوو خراپ بەسەریاندا دەشکێتەوە.
یەکێک لە سەردانەکانی ئەوان بە مەبەستی بەدیهێنانی پشتیوانی بەغدا بوو بۆ هەڵوەشانەوەی حکومەتی هەرێم و دامزراندنی حکومەتی ئینقاز، بەڵام بەغدا دەیزانی حکومەتی هەرێم خاوەنی خۆی هەیە و بە نووزنووزی سیاسی ئەوان هەڵناوەشێتەوە و ناشتوان حکومەتی ئینقاز پێکبهێنن، هەر بۆیەش بۆیە دەستی بەتاڵ ناردیاننەوە، سەردانێکی تریان بۆ ئەوە بوو کە لە پای ئەوەی شەڕی ریفراندۆمیان کردووە و کەرکوکیان بە خەڵات داونێ، مووچەی سلێمانییان بۆ بنێرێ و هەولێر و دهۆکیش با هەر بێ مووچە بن، بەغدا ئەو مامەڵەیەشی بە دڵ نەبوو، چونکە دەیزانی ئەوان تەنها لە گۆشەنیگای ناردنی مووچە و بۆ شارێک و دەستکەوتی تایبەتی خوێندنەوە بۆ کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەن، بەڵام بەغدا قوڵتر بۆ کێشەکانی دەڕوانی و لەوە گەیشتبوو کە کێشەی نێوان هەلێر و بەغدا کێشەی ماف و ئازادییە و بە ناردنی مووچەی شارێک چارەسەر نابێ، لەوەش بەختیان نەیهێنا و بێ دەستکەوت و دووبارە دەستبەتاڵ گەڕانەوە.
ئێستا ئەو لایەنانە بە خەفەتەوە لە سەردان و پێشوازیەکانی دەڕوانن و جەماوەریش بە تاسەوە لە چاوەڕوانی گەڕانەوەیدان، چونکە نەک هەر لە سەردانەکانی بەغدا، بەڵکو لە سەردانەکانی وڵاتانیش وەک سەرۆکی وڵاتێک پێشوازی لێ کراوە و لە هیچ سەردانێکیش بێ بەدیهێنانی دەستکەوت بۆ گەلەکەی نەگەڕاوەتەوە،
Top