نێچیرڤان بارزانی غەدری لە مەزڵوم کۆبانێ کرد
November 10, 2019
وتار و بیروڕا
دوای ورد بوونەوە لە مێژوو بۆم دەرکەوت هەموو ئەو سایت و راگەیاندن و بەناو رۆشنبیرانە دژمن دۆست و دژی سەربەخۆیی کوردستانن، لەسەر هێڵی دژایەتی کردنی بنەماڵەی بارزانی نەمر راهێنراون، بە درێژایی مێژووش هێڵی بنەماڵەی بارزانی نەمر خەبات و قورباندیدان بووە لە پێناو سەربەخۆیی و بە ئازادی ژیان، بۆیە ئەوانە یڕیاریان پێدراوە دژی هەر ئازادییەک بن کە بە خەباتی بنەماڵەی بارزانی نەمر بەدی بهێنرێ بە ئازادی ژیانی خۆشیانەوە.
لە سەرەتادا ئەو سایت و کەناڵ و بەناو رۆشنبیرانە پێیان وابوو مادام مەزڵوم کۆبانێ هەڵگری پاشخانی سیاسی (پەکەکە)یە، وەک خۆیانە و دژی سەربەخۆیی کوردستانە، بەڵام کاتێ زانییان نێچیرڤان بارزانی دیویەتی و پەیوەنیان هەیە، پێیانوایە نێچیرڤان بارزانی گۆڕیویەتی ئێستا مەزڵوم کۆبانێش بۆتە یەکێک لە سەربەخۆخوازان و لە رەوتی خۆ بە ژێردەستە کردنی ئەوان دەرچووە، بۆیە ئێستا نە ناوی دەهێنن و نە بە جەنەڕاڵیشی دەزانن، هیچ دووریش نییە دوای ماوەیەکی تر و ئەگەر دڵنیابن مەزڵوم دەبێتە شوێنەکەوتەی مەزڵومانی سەربەخۆخواز، ئەوا دەیکەنە یەکێک لە پەلاماردراوان دەیخەنە ناو بازنەی بە ئامانج گیراوانی ئیرهابی فکری.