خۆشی و ناخۆشیەکانی ژیانی پێشمەرگایەتی

خۆشی و ناخۆشیەکانی ژیانی پێشمەرگایەتی

پێشمەرگایەتی لە هەر قۆناغێکدا سیمبولێکی مێژووییە و تەنها دەست کەسە گیانباز و لە خۆبوردووەکان دەکەوێ، تەنها دەست ئەوانە دەکەوێ کە بڕیاریان داوە بە مەرگی خۆیان ئاراستەی رووداوەکان بگۆڕن و مێژوویەکی پێچەوانەی ویست و ئارەزووی دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان درووست بکەن، خوشی و ناخۆشیەکانی ژیانی پێشمەرگایەتی زۆرن، بەڵام لە باس کردنی خۆشی و ناخۆشیەکانی ژیانی پێشمەرگایەتی لەم بابەتەدا مەبەستم خۆشی و ناخۆشیەکانی ژیانی پێشمەرگایەتی بەر لە راپەڕینە.
ناخۆشیەکان:ــ
+ــ سەرما و سۆڵەی زستان و گەرمای تاقەت پڕووکێنی هاوین.
+ــ برسێتی و ماندوو بوون و هیلاکی.
+ــ شەونخوونی و هەڵکشان بە توولەڕیگا پڕ مەترسییەکان و کەوتنە بۆسەی دوژمنان.
+ــ سەرنەکەوتن لە چالاکیەکی پێشمەرگانەدا، یان لەو ئەرکەی پێت دەسپێردرا.
+ــ شەهید بوونی ئەو هەڤاڵانەی کە لەگەڵیان کۆمەڵێک بیرەوەی خۆش و ناخۆشت هەبوون.
خۆشیەکان:ــ
+ــ جەنگان لەگەڵ مەحاڵەکان.
+ــ هەست کردن بە بوونی خود وەک تاکێکی ئازاد و سەربەخۆ و خاوەن بڕیار.
+ــ بەرگری کردن لە گەلێکی چەوساوە و وڵاتێکی داگیرکراو و بەگژادا چوونەوەی زوڵم و ستەم و ژێردەستەیی.
+ــ ئاسوودە بوون بەوەی گەلێک لە چاوەڕوانی سەرکەتنی تری پێشمەرگە دایە.
+ــ چاوەڕوانی هیچ پاداشتێکی ماددی نەبووی تا بە ئەندازە ماددەکە خۆت ماندوو بکەی.
+ــ لە هەموو ئەوانەش خۆشتر گەڕانەوە بوو بە سەرکەوتووی لەو ئەرکەی پێت دەسپێردرا و پێشوازی گەرمی هاوسەنگەرانت بوو.
Top