عەبادی عەبادی عێراقچیەکانی کورد و (لا لبرزانی) شۆڤێنیەکانی عەرەب
November 5, 2019
وتار و بیروڕا
تۆ سەیری ئەم بەراوردە بکە، کوردە عێراقچیەکان پڕ بە گەروویان هاواریان دەکرد عەبادی عەبادی، عەرەبە شۆڤێنیەکانیش درووشمی (لا لبرزانی)یان بەرز کردۆتەوە، بە درێژایی مێژووی خەباتی گەلانی بندەست رەوتی سەربەخۆخواز و رەوتی شۆڤێنیزم دوو ئاراستەی دژ بەیەک بوون و هەر واش دەبن، بۆیە عەرەبە شۆڤێنیەکان لە بەرز کردنەوەی ئەو درووشمە ناهەقیان نییە، چونکە ئەوە رەوتی سەربەخۆخوازە پێش بە فراوانخوازی رەوتی شۆفێنیزم دەگرێ، ئاخر بارزانیش رابەرایەتی ریفراندۆم و رەوتی سەربەخۆیی کوردستانی کردووە، ئەو رابەرایەتیەش دژ بە خواستی شۆڤێنیزمە و پێشگرتنە بە سیاسەتی داگیرخوازی و هەڵپەی تێرکردنی مەرامە شۆڤێنیەکان.
هاتووهاواری عەبادی عەبادیش لە لایەن ئەو کەس و دەستە و گرووپانەی کە ئالوودەی ژێردەستەیی بوون و بەرژەوەندی خۆیان لە عێراقچێتی و ژێردەستەییدا دەبینن، تا رادەیەک رەوایی تێدایە، ئاخر ئەوان لەگەڵ ژێردەستەیی راهاتوون و بە بۆن کردنی ئازادی و سەربەخۆیی گێژ دەبن، لێرەدا گەیشتینە ئەو راستییەی کە عەرەبە شۆفێنیەکان و کوردە عێراقچیەکان کورد گوتەنی: هەریەکە و بۆتە دزی گای خۆی، بۆیە عەرەبە شۆڤێنیەکان لە بەرز کردنەوەی درووشمی (لا لبرزانی) هەقیانە و کوردە عێراقچی و ئالوودە بووەکانی ژێردەستیش لە هاواری عەبادی عەبادی ناهەقیان نییە.