عێراق بەبارێکی سەخت گوزەر دەکات ڕەنگەسەربکێشێ بۆکودەتا !!

عێراق بەبارێکی سەخت گوزەر دەکات ڕەنگەسەربکێشێ بۆکودەتا !!
عێڕاق بەقۆناغێکی چارەنوس سازگوزەر دەکات قۆناغێک کەگشت پێکهاتەسەرەکیەکانی لەهەمبەردەرهاویشتەودەرئەنجامەکانی دا بەشدارن
لای هەموان ڕوونە کەڕۆژبەڕۆژ بارودۆخی سیاسی عێراق بەرەوناهەمواری وئاڵۆزی دەروات سەرکردەسیاسیەکانیشی لەجیاتی گفتوگۆودۆزینەوەی ڕێگاچارەی ئاشتیانە بۆئەوەی کێشەکان بەبنبەست بگەیەنن وهاوڵاتیان لەودڵەڕاوکێیەڕزگاربکەن دەبینین ڕۆژانەپەنجەی تۆمەت بۆیەک درێژ دەکەن ویەکتری تۆمەت باردەکەن وخۆپیشان دان وناڕەزای شارەکانی عێراقی گرتۆتەوە ململانێی سوننەوشیعەلەلایەک وشیعەوشیعەلەلایەکی ترموقتەداسەدرسەرۆکی سائیڕون وهادی عامڕی سەرۆکی ڕەوتی بەدروهاوپەیمانی فەتح داوای دەست لەکارکێشانەوەی عادل عبدالمهدی دەکەن لەکاتێک دا لایان ڕوونە ئەولای ئەمریکاوکورد پەسەندیدەیە وپیاوێکی معتدل ومیانڕۆیە وقۆناخی ئێستای عێڕاق دەخوازێت کەسێکی بێ لایەنی هاوشێوەی ئەوسەرۆک وەزیڕان بێ .
خ:ریکەجارێکی تربەرەوئەوشێوازەحکومڕانیە تەقلیدییەببەن کەسەدام لەسەری دەڕۆیشت سەریان لەگەلی ستەمدیدەی عێڕاق شێواندووە وڕەشبینی ونائومێدی بەرۆکی تاک تاکی هاوڵاتیانی گرتوەو ئۆباڵی ئەوڕەوشەخراپ وئاڵۆزەش دەکەوێتە ئەستۆی لایەنەدەسەڵاتدارەکانی عێڕاق بەتایبەت ئەوانەی ڕێژەی پێویستی کورسیەکانی پەرلەمانیان بەدەست هێناوە
خوێنی عێڕاقیەکان لەنرخی ئاوکەمتردەکەن ڕەنگەئەودۆخەسەربکێشێ بۆکودەتایەکی سەربازی وەک دەزانرێت مێژووی عێراق تەجرەبەدارە بەکودەتا .
ئەگەرچاوکراوەو هۆشیارنەبین کوردستانیش ڕەنگەبخزێنرێتە نێو ئەومقۆمقۆوکێشمەکێشی بارودۆخی نالەباری عێراق بەحکومی نزیکی ودراوسێیەتیمان لەگەڵ عێڕاق .
لەئێستاوداتووش دا پێویست دەکات لایەنەسیاسیەکانی کوردستان سەفقەیەکی مێژووی لەنێوانیان دا بەرجەستەبکەن کەڕێگری بکات لەئەجێندای دەرەکی وتێکدانی ڕەوشی ئارامی کوردستان .
ناکرێت سیاسەتی حەکیمانەونیشتیمانپەروەرانەی سەرۆک لەبیربکەین کەبەوهەستەنەتەوەی ودووربینی بۆپێشهات وگۆڕانکاریە نوێیەکان وحساب کردن بۆبەرژەوەندی گەلی کوردستان بەردەوامی دان بەدروست کردنی ئینتیما لەلای تاکی کورد وبەرپەرچ دانەوەی تەحەدییەکانی دووژمنانی کورد دەمانگەیەنێت بەئاقاری ئارامی زیاتربۆکورستانیان
Top