دیوی شاراوەی گرژی و ئاڵۆزیکان چین ؟

دیوی شاراوەی گرژی و ئاڵۆزیکان چین ؟

وەک دەبینین وڵاتانی دراوسێی هەرێمی کوردستان لەنێو گێژاوی قەیران و داروخانی ئابوری و شەرو ململانێیەکی سەختدان و ناوچەکە دەکوڵێت ،، کاتی ئەوەیە لەهەرێمی کوردستان لایەنێکی سیاسی لەپێناو بەرژەوەندیەکانی دۆخێکی نەخوازراوو گرژی و ئاڵۆزی دروست بکات چ لایەنێک پشکی لەحکومەت زۆرە یان کەم ؟

ئەوەی ئاگادربین پێش کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی وتەبێژی یەکێتی لە (31 ئۆکتۆبەر ) هیچ گرژیەکی وا لەنێوان یەکێتی و پارتی نەبووە نەتوانرێت گلەی و کازندەکان لەدانشتنێکدا و لەسەر مێزی کفتوگۆ بخرێتە روو ،، بۆ یەکێتی ڕاستەوخۆی کێشەکانی هێناوە سەرشاشەکان ؟!

کاتی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی وتەبێژی یەکێتی بۆ ڕاستەوخۆ دوای سەردان و کۆبوونەوەی بەرپرسانی شیعی لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی لەدەباشان و کۆبونەوەی بەرهەم ساڵح لەگەڵ بەرپرسانی شیعە هات لەبەغدا ؟!

بەتێروانینی من دروست کردنی ئەم گرژی و ئاڵۆزیانە لەلایەن یەکێتیەوە لەم کاتەی کە هەمواری دەستور دەرواتە بواری جێ بەجێ کردنەوە و پرۆژەی چاکسازی حکومەت هەرێم بەجدی کاری لەسەردەکرێت، چەند دیوێک لەخۆدەگرێت و پاساوە بۆ هەنگاوەکانی داهاتویان ....

1ـ لەئەگەری رودانی هەرحەڵەتێک وەک پاشەکشەی یەکێتی لەحکومەت و قبول کردنی لامەرکەزیەتی و تەعامول کردنی ڕاستەوخۆی بەغدا لەگەڵ پارێزگای سلیمانی کەماوەیەکی زۆرە هەولی بۆدەدەن،، بەپاساوی ئەوەی پارتی غەدری لێ کردوون و ئستحقاقی خۆیان وەرنەگردووە لەحکومەت و نەکراون بەشەرکی ڕاستەقینە لەحکومەت هەرێم ....

2ـ پەیامێکە بۆ حکومەتی هەرێم و پارتی کە پرۆژەی چاکسازی یەکێتی بەدوو زەرەر سەیری دەکات،
1ـ کە بریارە سەرجەم بندیوارەکان فەسڵ بکرێت و لەجێگەی ئەوان گەنجان و لاوان دابمەزرێنێت ،، لەم حاڵەتیش یەکێتی ترسی لێ نیشتوە خەڵکێکی زۆر لێی جیادەبێتەوە ....

2ـ پارتی بەڵێنەکەی جێ بەجی دەکات و دەسکەوێتکی گەورە بەدەست دێنێ و گەنجان و لاوان ڕووی تێ دەکەن ....
بۆیە سەرجەم هەوڵەکانیان خستۆتەگر بۆ ڕێگریکردن و دروست کردنی بەربەست لەپێش جێ بەجێ کردنی پرۆژەی چاکسازی ( زۆرگرنگە ئەوەبزانرێت یەکێتی دەست بۆ هەمووشتێک دەبات بەدووئیدارەیشەوە گەر بەرژەوەندیەکانی بکەوێتە مەترسیەوە )

بەداخەوە لەم دۆخە مەترسیدار و تەموو مژاوییەی ناوچەکە کەوڵاتان لێ تۆقیون ،، لەناوخۆی هەرێمی کوردستان لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتی یاری بەچارەنوسی نەتەوەیەک بکرێت و هەرێمی کوردستان بەرەو ئاقارێکی نادیار ببرێت !
Top