دۆزی کورد لە ئەیلول و ئۆکتۆبەردا

دۆزی کورد لە ئەیلول و ئۆکتۆبەردا

٢٥ئەیلوول و ١٦ئۆکتۆبەر دوو دیمەنی دژ بە یەکن،دوو ئاراستە و دوو بۆچوون و دوو بیروو رای جیاوازن ، وەک دوو راستەھێڵی ھاوتەریب وان ھەرگیز یەکتری نابڕن.

٢٥ئەیلول دیمەن و بۆچون و بیروو رای چینێکی شۆرشگێروو نیشتیمان پەروەرن،کە ھەڵگری خواست و ئامنجە زەوتکراوەکانی نەتەوەیەکی ژێردەستەو چەوساوەن،ھەڵگری ئایدەلۆژیای سەرۆک بارزانی و ملا مستەفا و شێخ احمد و قازی و شێخ محمودن،لە ئەیلوولدا توانرا بە شێوەیەکی فەرمی کار بۆ دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردی بکرێ،وەک بینیشمان زۆرینەی هەرە زۆری خەڵکی کوردستان و کورد بەشێوەیەکی گشتی لە تەواوی پارچەکانی تروو ولاتانی جیھان بە هەموو دنیایان گوت ئێمە نامانەوێت لەگەڵ عێراقدا بژین ئەگەر بەناچاری نەبێت وە زۆرترین دەنگدانەوەی لە میدیای جیهانی و ناوەندە بڕیاردەرە باڵاکانی دنیادا هەبوو سەرەنجام ریفراندۆم سەرکەوت و پەراوی دەوڵەتی کوردی بە کۆی ٩٢لە سەد ئامادە کرا .

ھەرچی دیمەن و بۆچوون و بیروو رای ١٦ئۆکتۆبەرن کە بە چینی خیانەتکاروو خاک فرۆش و بەرژەوەندی خواز ناویان ھاتوە،شوناسی کورد بوون و کوردایەتی و بەھا نیشتیمانییەکانی خاک و نەتەوەیان لەبیر کردوە،گەورەترین خیانەتی سەدەیان بەرامبەر کوردوو کوردستانیان کرد پێویستە ئەو خیانەتە گەورەیان بخرێتە نێو مەنهەجەکانی خوێندنەوە ، هەزاران بابەت و توێژینەوە و پەڕتوکی لەسەر ئامادەبکرێ ،بۆ ئەوەی نەوەکانی داھاتوو باش بزانن کە خیانەت و خیانەتکاری بەدرێژای مێژوو لەنێو کوردا بونی ھەبوە گشت جارێکیش خەونە پوچەکانیان لەگۆر نراون .داستانی پردێ وسەحێلا نمونەی قارەمانییەتی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو بە سەرۆکایەتی بارزانی کە توانیان لوتی دووژمنان و خیانەت کاران بشکێنن خەونە پوچەکانیان لەو شوێنە لەگۆر بنێن.

شوناسی مێژوو ھەلگرانی ئەیدۆلۆژیای ئەیلوول.قەلای بەرگری کورد و کوردستان بوون،درێژکراوەی ئەو هەڵوێستە شۆڕشگێڕی و نەتەوەییە بوو کە لە خەبات و تێکۆشاندا متمانەی کوردبوون و کوردایەتی کردنی بۆ تاکی کورد گێڕایەوە.
ھەلگرانی فیکروو بیروو ھۆش و ئایدەلۆژیای ئۆکتۆبەریش.
گەڕانەوەی خیانەتکار و وڵاتفرۆشان بوو بۆ ناو تۆڕی پیلانگێڕی داگیرکارانی کوردستان و جێبەجێ کردنی فەرمانی دوژمنانی کورد،درێژکراوەی ئەو رێچکە خیانەتکارانەیە کە بە بزەیەکی دوژمنانی کورد کەوتنە خۆ بۆ مەرامە شەخسییەکانیان پشتیان لە کوردبوون و کوردایەتی کرد.

ئەوندە زۆر ئەیلول و ئۆکتۆبەرمان ھەییە کە ھەرکاتی ئەیلولێک دروست بوبێ دووژمنان و ناحەزانی کوردوو کوردستان لەپێناو بەرژەوەندییەکانیان و نەگەیشتنی ئەم نەتەوە بە مافە کانی ھەوڵیانداوە لەرێگە ھاو بیروو ھاو فکرەی ئۆکتۆبەر چییەکان ئەیلول بسرنەوە،بەلام تاقە و ھێزوو گروو تینی سەرکردە شۆرشگێرەکانی وەک سەرۆک بارزانی ھەمیشە خەون و خەیاڵە پوچەکانی دووژمنان و نەیارانی کوردیان لەگۆر ناوە،سەنگی نەتەوەی کورد و کوردستانیان گەیاندوتە ریزی دەوڵەتانی جیھان،
Top