(کورد و تراژیدیای نیشتمانێک)

(کورد و تراژیدیای نیشتمانێک)
نەتەوەی کورد لە دوای دابەشکردنی بۆ چوار پارچە تاکو ئێستا ھەر توشی ماڵ وێرانی و شەڕ و کاولکاری ھاتون، ھەر جارێک بە جۆرێک و بە بیانویەک. نەتەوەی کورد زیاتر لە (٤٠)ملیۆن کەس دەبێت لە جیھان، تاکو ئێستا خاوەنی دەولەتی خۆیان نین بەھۆی سەرکوتکردنیان لەلایەن دەولەتانەوە، بۆیە کوردانی ھەرچوار پارچە چەندین جار داوای مافە رەواکانی خۆیان کردوە، بەلام ھەر زوو لە لایەن دەولەتانەوە بەرپرچدراونەتەوە و خەونەکانیان لەناو بردوە بۆ نمونە بینیمان کوردانی باشور داوای دەسکەوت و مافەکانی خۆیان دەکرد, ئەوە بوو لە سالی (٢٠١٧) توانی ریفراندۆم بکات کە ھاولاتیان بە دەنگی بەرزەوە داوای مافەکانی خۆیان دەکرد و کە خەلکێکی زۆر دەنگیان بە بەلێ بۆ مافەکانمان دا، بەلام ھەر زوو بەرپرچدرایەوە و بەمەش نەوەستان و سنور و فرۆکەخانەیان لەسەر داخستین. جگە لەمەش ھەموو ئەوانەی کە دۆستی کوردن لە حالەتی لە ناکاو کورد بەجێدەھێلن و پشتی لێدەکەن، بەلگەشمان لەبەر دەستە کە لە رۆژە تەنگانە کوردیان جێھێشتوە لە سالانی(١٩٤٦-١٩٧٤-٢٠١٧-٢٠١٩) بینیمان چیان بەسەر کورد دا ھێنا، بۆیە زۆر جار ھاولاتی کورد ئەوە پرسیارەیان لە مێشک دا دروست دەبێت و دەلێن خودایە ئێمەی کورد چیمان کردووە و بۆچی دروستت کردین؟ کە ئێمەت دروست کردوە بۆ نامان پارێزیت؟ یان دەلێین خودایە کورد تاوانی چی بێت بۆ وای بەسەردێت و خودایە ئێمە ئەوەندە مرۆڤی خراپین کە وامان بەسەردێنی! لە لایەکی تریشەوە کە ئێمە ھەر بەم شبَوەیە ماوینەتەوە وپێشنەکەوتوین(خۆش باوەری یان ساویلکەی)ن جگە لەمەش زۆر بەی کارەکان بە سۆزو عاتیفەی دەکەین ھەروەک بینیمان لە ولاتی (فەلەستین و نیوزلەندا) کە توشی نەھامەتی و شەرو کوشتاری دەبونەوە ئێمەی کورد لە ھەموو مالێک تازییەمان بۆ دادەنا و زۆر دلتەنگ بوین و زۆر بەمان پۆستمان دەکرد لە سۆشیال میدیا ھو سۆزی و ھاوخەمی خۆمان بۆ دەردەبری بگرە ھەندێک کەس ئامادەبون برۆن بۆ ئەو ولاتە بۆ ئەوەی پشتگیریان لێبکەن، بەلام دەبینین ئەو ولاتانەی کە ئێمە رۆژگارێک بۆی دەگرییان دەبینین پشتگیری خۆیان بۆ ئەو ولاتەی کە دژی کوردە و شەر لەگەل کورد دەکات دەیەوێت دیموگرافیای کورد لە ناوچەکە بگۆرێت و کورد لەناو ببات پشتگیری دەکات و بە شان و بالایان ھەلدەلێت,لە لایەکی تر ھەر کەسێک یان ھەر دەولەتێک دوو قسەی خۆشمان بۆ بکات ھەر زوو ھەلدەخەلەتێین و بروای پێدەکەین، لە لایەکی تریشەوە زۆربەی پسپۆڕان و شارەزایان و ھەروەھا زۆربەی خەلک پێیان وایە ھۆکاری ئەم نەھامەتییە کە رووبەروی کورد دەبێتەوە نەبونی یەک دەنگی کوردە لە سەرتاسەری جیھان چونکە ھەر یەکە و خۆی بەلایەنێک پشتی بەستوە و حیساب بۆ برا کوردەکەی تر ناکات لە ولاتێکی تر کە دەلێن با یەکگرتو بین، چونکە ناکرێت کوردی باکور یان باشور یان رۆژھەلات یان رۆژئاوا بە ئاوازی ولاتان بخوێنن دەبێت بیرو بۆچونی یەکتر وەرگرن ھەربۆیە کورد زۆر دەرفەتی لە دەست داوە و ئێستاش گەر کوردەکانی ھەر چوار پارچە بەیەک گوتار خۆیان سەرقال بکەن ئێستاش درەنگ نییە,ھەر بۆیە پێویستە کورد سود لەو رابردوانە وەربگرێت و بتوانن کورد لەسەرتاسەری جیھان یەکگرتوبن و یەک ھەلوێست بن، چونکە یەک ھەلوێستی بەرامبەر بە ولاتانی تر حیسابێکی ترت بۆ دەکرێت ولاتان بۆچونت بە ھەند وەردەگرن و رێزت دەگرن دەزانن کە نەتەوەیەک ھەیە بەناوی کورد بەلام ئەگەر وانەبێت ئەوە لەمانەی بەسەرمان ھاتوون دوور نییە خراپترمان بەسەر بێنن، رەنگە ھەندێک جار لە ناو خۆمان یەکگرتوو نەبین، بەلام ئەوەی زۆر گرینگ و مھیمە بەرامبەر ولاتان حیساب بۆ یەکتر بکەین لە ھەر چوار پارچەی کوردستان و پشتگیری لە یەکتر بکەین یارمەتی یەکتربدەین چونکە کورد پەندێکی پێشینانی ھەیە دەلێت (دۆستی کوردەکان تەنھا چیاکان)ن دەبێت ئەم راستیە ھەموو کوردێک بزانێت ئەوەی دۆستی کوردە تەنھا بۆ بەرژەوەندی خۆیانە ھەر کاتێک بەرژەوەندی نەما دۆستایەتیش نامێنێت و دەلێن ھەر نایان ناسین یان بیانویەک دێنێتەوە بۆ ئەوەی خۆیان بدزنەوە، کە ئەمەشمان بینی کە سەرۆکی ئەمریکا(ترەمپ) دەلێت کورد لە جەنگی جیھانی دووەم یارمەتی ئێمەی نەداوە، بۆیە ھەر زوو ئەو کوردانەی بەژدار بون لەم جەنگە وەلامی بەرێزیان دەداتەوە دەلێت ئەوانەی ئەم قسانە دەکەن ئەو کات ئەوانە لە دایک نەبوبون بۆیە ئەم قسانە دەکەن و لە ھیچ نازانن.
Top