ئەمریکا چی بۆ کورد بکات ....

ئەمریکا چی بۆ کورد بکات ....

دوای هەموو کارەساتێک کەبەسەر کوردا دێت ئەم دوو رستە ئەبێتە دروشمی هەمووکورد ....
ئەمریکا خیانەتی لە کورد کرد !
روسیا خیانەتی لە کورد کرد !
کورد چیە ئەم دوو وڵاتە زل هێزە خیانەتی لێ دەکەن ؟
بۆ تائێستە کورد بەخۆیدا نەچوەتەوە و ستراتیجێکی نەبووە کە خیانەتی لێ نەکرێت ؟

گەورەترین کێشەی کورد دژایەتی یەکدی و بێ متمانەییە بەیەکدی و بێ ستراتیجیە ،، وڵاتانی زل هێز دەیان جاری کە کورد بەشو بدەن ،، بەپاڵ پشتیەکی درۆینە هەموو کورد دەست بەسینەوە دەگرێت بۆیان !

بۆتائێستە کورد ستراتیجێکی رونی نیە و یەکگرتوو نیە ؟
بۆ گلەی لە وڵات دەکرێت ؟
ئەمریکا چی بۆ کورد بکات ؟
کورد بەدەر لەوەی چوار پارچەیە ،، لە ناوخۆی خۆشیدا هەر حزبەو پارچەیەکی داگیر کردووە !
ئەمریکا روسیا زلهێزان پشت گیری لەچ پارچەیەک و چ حزبێک بکات ؟
ئێمە لەناو خۆی خۆمان خیانەت دەکرێت خاک دەفرۆشرێت ڕێنیشاندەر و بەکرێ گیراوی دوژمنانین ،، بگونجێت یەکدی لەناو دەبەین یەکدی دەسرینەوە هێندە رق و کینەمان لەهەمبەر یەکدی هەیە و دژایەتی یەکدی دەکەین ،، نیوهێندە هەڵوێستمان لەهەمبەر دوژمنان هەبوایە ،، هەرچوار پارچە ئێستە ئازاد و بگرە دەوڵەتیش بوین .....

پەکەکە کەبەناو حزبی ئازدی خواز و دژی دەوڵەتی تورکی فاست دامەزراوە و لە باکوری کوردستان چالاکی بکەن ،، لەباشوری کوردستان دایکوتاوە و بوونەتە سەرئێشەو پەلکێش کردنی تورکی فاشت کەڕۆژانە تۆپارانی کوندەکانی سنوری هەرێمی کوردستان بکەن !!!
ڕۆژ ئاوا خوێنی لێ ئەچۆرێت بەهۆی سیاسەتی تاکڕەوی و فاشلی پەکەکەوە ،، پەکەکەش لە قەندیل و شنگال مێشێ میوانی نیە !!!

یەکێتی لەترسی ئەوەی هێڵی ئاسمانی تورکیای لێ دانەخرێت بەرپرس و ڕاگەیاندنەکانی زۆر لەرزۆکانە گەر دێرێک لەسەر هێرشی تورکیا بۆ داگیر کردنی رۆژئاوا بنوسن ،، کەچی سەرۆک و مەرجەعی کورد ،، زۆر مەردانە وەڵامی تویتێکی ترامپی دایەوە هەڵوێستی لەهەمبەر داگیرکاری تورکی فاشست نواند ،، پێیان قورسە و چڵکاو خۆرەکانیان لەسوشیال میدیا دەستیان بەرشانەوە کردووە ؟؟؟!!!

لە 16 ئۆکتۆبەر کورد لەلوتکەی دەسەڵاتەوە گەرایەوە خاڵی سفر بەهۆی خیانەت و ڕێکەوتنی چەند ساویلکەیەکی یەکێتی ....
امریکا چی بۆ کورد بکات ؟

بەهۆی سیاسەتی تاکڕەوی و فاشلی پەکەکە ڕۆژ ئاوا خوێنی لێ ئەچۆرێت ....
امریکا چی بۆ کوردبکات ؟

گەر کورد یەکگرتوو نەبێت و بەرنامە و پلانی نەبێت بۆ پاک کردنەوەی کوردستان لە خیائین و خۆفرۆش و بەکرێ گیراوەکان و سزادانیان ،، هەمیشە ژێردەستە و سەرکوت کراو دەبێت هیچ وڵاتێک ناتوانێت پاڵ پشتی بێت .
Top