گەنج و ئەلکترۆنیات(تەکنەلۆژیا)

گەنج و ئەلکترۆنیات(تەکنەلۆژیا)

چەندین دەیە پێش ئێستا، زیانە مرۆییەکان بە هۆی کەمی یان نەبوونی تەکنەلۆژی و دەستڕانەگەیشتن بە پێویستییەکانی ژیان بوو. ئێستاش بەهۆی هەمان پێویستی و ئاسانکاری و تەکنەلۆژییەوە زیانە مرۆییەکان تەنگی بە مرۆڤایەتی هەڵچنیوە
تەکنەلۆژیا لەپاڵ هەزاران سود، سەدان زیانیشی بە مژدە بۆ مرۆڤایەتی پێیە! بۆ نمونە: پیسبوونی دەنگ، ژینگە،گوشاری دەروونی...
لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا مرۆڤی ئەمڕۆ بە تەواوی و وەک پێویستییەکی ڕۆژانە خوی بە ئینتەرنێتەوە گرتووە. بوونی ئینتەرنێت لە هەموو کات و شوێنێکدا یەک لە پێویستییە هەنوکەییەکانە. ئامێری وایفای وەکو خوێنی دەمار لە هەموو شوێن و جێگەکی ماڵ و دەرەوە هەیە.
ئەگەر لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا سەیرێکی شێوازی ژیان کردنی تاکی ئەم کۆمەڵگایە بکەین دەبینین کە هەردەم ملیان خوارە و سەریان شۆڕ کردۆتەوە بە دیار موبایلەکانیانە و وە هەر تاکێک کاتێ کە موبایل بەکار دێنێت حەزدەکات بە تەنها بێت، واتە ئەمە ئەوە ڕون ئەکاتەوە کە یەک گرتن و دانیشتنی بە کۆمەڵ کەم بۆتەوە،پەرەپێدانی تۆڕە کۆمەڵایەتێکان و بڵاو کردنەوەی بە شێوەیەکی زۆر بەرجاو لە ناو خەڵکیدا،جێی مەترسیە، جونکە وا دەکات خەڵکی زیاتر دوور بکەونەوە لە یەکتر نەوەک نزیک بنەوە واتە ناوەکەی بە پێجەوانەی خۆیەوەیەتی ئەبوایە ناو بنرایە تۆڕە تاکە کەسێکان نەوەک کۆمەڵایەتێکان بۆیە تاک لە بەکار هێنانی تەکنەلۆژیا هەموو توانا و هێزی خۆی بە کار دێنێت و لە بەرامبەرا بێ ئیرادە دەبێت.
زانایان سەلماندوویانە کە شەپۆلە ئەلکترۆنییەکان بەتایبەت ئینترنێت و وایفای کارگەری گەورە دەخەنە سەر خودی تاک وەک
١-تێکچوونی دروستی خەو
٢-کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەی منداڵ
٣-کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕەوشی کارکردی مێشک
٤-سست بوونی چالاکی مێشک لە ژناندا
٥-نەزۆکی لە پیاوان و ژنان
بۆیە گەنج پێویستە جیتر لە ژێر ئەو شەڕە تایبەتەیا نەمێنێت و خۆی ڕزگار بکات و باشترین ڕێگە بۆ دوور کەوتنەوە لەو کێشانە دوبارە گەڕانەوەیە بۆ ناو کۆمەڵگا و خەڵکی و بە کار هێنانی تەکنەڵۆژیا بۆ فێر بوونی زانست و مێژو خوێندنەوە و زانیارییە گشتێکان نەوەک خەم خواردنی جوانی وێنەی پڕۆفایل و کەپڵەکانی و رێژەی بەرزوو نزمی لایک و کۆمێنتەکانی بۆیە گەنج پێویستە ببێتە خاوەن ئیرادەی خۆی و مانا ڕاستەقینەکەی گەنجایەتی بگەڕێننەوە و شکۆی خۆیان بە دەستی خۆیان وەرگرنەوە و جیتر ڕێگە نەدەن تۆرە کۆمەلایەتییەکان ببن بە زیندانێک بۆ ئەقڵ و بیروو ھۆشیان مانا ڕاستەقینەکەی کۆمەڵگا دروست بکەنەوە کە ژیان کردنە پێکەوە نەوەک ژیان کردن بەتاکەکەسی و دورە پەرێزی سەرقاڵ بوون بە تۆرە کۆمەلایەتییەکان.
Top