عێراق ئەو وڵاتەی کەخەڵتانی خوێن کراوە

عێراق ئەو وڵاتەی کەخەڵتانی خوێن کراوە
عێراق ئەو وڵاتەی نغرۆی قەیران وخەڵتانی خوێن کراوە ڕۆژ بەڕۆژ کێشەکان لەعێراق قوڵتر و هەنگاوەکان تاریک و ئومێد وخواست وهیوای عێراقیەکان بەرەو ئاوابوون دەڕوات سەرکردەباڵاکانیشی لەلایەک خەریکی پرکردنی گیرفانیان ولەلایەکی ترقۆرخکردنی پۆست و پاوان کردنی کورسی وئیمتیازاتی جۆراو جۆرن۰
بەبێ ئەوەی حساب بۆهاوڵاتیەخێر لەخۆنەدیووەکان بکەن وبار ودۆخی ئابوریان باش بکەن ئەوەندەی ترقەیران ونائومێدی دەخوڵقێنن لەپێناومانەوەو دەست گرتن بەپۆست وتەخشان وپەخشانکردنی سەروەت وسامانی وڵات ۰
وەک بڵێی دەسەڵاتیان لەخواوە بۆماوەتەوە بەهەمان نەهجی سەرکردەکانی فەرەنسای پێش شۆرشی 1789ز ئازارومەینەتی رۆڵەکانی وڵات زیاتردەبێت ۰
عێراق بارگاوی کراوە بەحکومی تۆتالیتاری وخۆسەپاندن بەبێ رەچاوکردنی بەرژەوەندیەباڵاکانی هاونیشتیمانیان هەروەها تەقینەوەی دەنگی ناڕەزای هاوڵاتیان وڕژانەسەرشەقام ڕەنگەلەدیوێک پەیوەندی بەئەجێندای دەرەکیەوە هەبێ بەڵام دیوەکەی تری خراپی باروگوزەرانیانە کەهۆکاری دروست کردنی ئەوبارودۆخەش بەرپرسەکانی عێراقن۰
لەدوای ئازادکردنی عێراق گەل ئارەزووی دەکرد پشووێک بدەن۰
بەئومێدی ئەوەی دیکتاتۆریەت لەگۆڕنرا ئەوەی ئۆباڵی ئەم قەیران و نائومێدیەی دەکەوێتەئەستۆلایەنەسیاسیەکانی عێراقن لەجیاتی بیرکردنەوە ودانانی بەرنامەیەکی گشتگیری تۆکمەبۆسرینەوەی ئاسەوار و شوێنەواری شەڕی ئازادی عێراق خەریکە جارێکی تر میللەتی عێراق وخوێنی عێراقیەکان بەدەستی خۆیان بڕێژن وبیانگەرێنەوە بۆبازنەی یەکەم وسەردەمی بەعس

زەرەمەندی ئەودۆخە تەنها هاوڵاتیانی ڕەش ورووتە و لەونێوەندە دا کورد وەک نەتەوەیەکی بەش خوراو زوڵم لێکراو ئەبێ ئامادەکاری تەواوبکەن لەئەگەری ئاڵنگاری دەرەکی کەواردە کوردستان بکرێتە ئامانج بەوپێیەی ناوچەیەکی ئارامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەو چاوی زۆر لەسەرپێشکەوتن و کرانەوەی هەرێمی کوردستانە کەکۆنتاکتی باشی لەگەڵ وڵاتانی بیانی دروست کردووە و چاوەروان دەکرێت گەشەسەندنی باش بەخۆیەوە ببینێت هاوڵاتیانی کورستان دڵخۆشن بەیەکگرتووی لایەنەسیاسیەکانی کوردستان و هەنگاوەبەراییەکان ئومێدبەخشن بەتایبەت ڕێککەوتن لەسەردیاری کردنی کاندیدێک بۆهەڵبژاردنی پارێزگاکان کەقەرارە لەمانگی چواری ساڵی ئایندە لەعێراق ئەنجام بدرێت ۰

بەکدەنگی کورد گورزێکی کوشندەیە بۆتێکدانی مەرامی ناحەزانی کورد وچاوبڕین لەهەوڵی تێکدان وپشێووی نانەوە لەکوردستان ۰
گەرەکەلەسەرهاونیشتیمانیانی خۆشەویستی کوردستان لەگەڵ هێزەئەمنیەکان چاوکراوەبن و ئەگەرهیچمان نەبێت ئەمنیەت وئاسایشی کوردستان بەسە.
Top