هەڵگری خەمی نەتەوەیی

هەڵگری خەمی نەتەوەیی
دوای هەڵگیرسانی جەنگی دووەمی جیهانی دووەم سیاسەتی جیهان بەسەردووجەمسەری ئەوسای بلۆکی رۆژت ورۆژئاوا دابەش کرا ۰
سەرجەم هاوکێشە دەولی وئیقلیمیەکان کەوتنەبەردەم کۆمەڵێک گۆرانکاری و تێیدا کۆمەڵێک گەل لەسایەی ئەم دابەش بوون وبلۆک بەندیە دا گەیشتن بەمافەکانی خۆیان تەنها کورنەبێت لەو نێوانەدا کەوتۆتەنێوان بەرداشی زلهێزەکان ئەوانیش بۆهێنانە دی بەرژەوەندیەکانیان وەک کارتێکی فشاربەکاریان هێناون ودواجاریش بەزیان بۆکورد شکاوەتەوە ۰
هەوڵەکانی کوردیش ئەگەرچی لەمپەری زۆری بۆدروست کراوە بەڵام کۆڵیش نەدراوە
کۆماری کوردستان کرابووە قوربانی بەرژەوەندیەکنی یەکێتی سۆڤیەت وئەمریکا۰
بیرۆکەی دروست بوونی پارتی دیموکراتی کوردستان لەژێر ڕێنمای ڕێبەرایەتی باوکی کوردبارزانی وهەڤاڵانی لە16ی ئابی 1946ز ڕاگەیەندراو کوردی لەوپەڕی بێ هیوایەوە گەیاندە قۆناغی بەرەنگاربوونەوەو دواجارتێکۆشانی گەلەکەمان بەوپەڕی بەهێزیەوە دەستی پێ کرد۰

دیارە ڕووخانی کۆماری کوردستان و خۆبەدەستەوەدانی قازی گورزێکی کەمەرشکێن بووبەربزوتنەوەی ئازادیخوازی کوردایەتی کەوت ۰
بەڵام ئیرادەی پۆڵایینی باوکەبارزانی خۆبەدەستەوەنەدانی ڕێڕەوەکەی بۆسۆڤیەتی ئەوسای ڕووبەرووبوونەوەی تەحەدایەکی گەورەی ئەم خیانەتە بووکەبەرامبەرکۆمارکرابوو

بۆیەلەهەڵ ومەرج وبارودۆخی ئێستای کوردستانیش دا کەدەگەڕێینەوە بۆمێژوو بۆسەرجەم خەڵکی کوردستان ئەوە ڕوون دەبێتەوە کەپارتی وبارزانی چ ڕوڵێکی گرنگ ومێژووی چارەنووس سازیان هەبووە لەسەرهەگرتنی خەمی نەتەوەی و کێشەی بزوتنەوەی کوردایەتی تێیدا بوونەتە قوتابخانەیەک کەگەورەترین وانەکانی کوردایەتی تێدا خوێنراون۰

لەئێستاشدا پارتی وسەرۆک بارزانی توانیوویانە هەمان ڕۆڵی مێژووی بگێرن وکوردستان بگەیەننەسەرنەخشەی جیهان وەک ژمارەیەکی قوڕس مامەڵەی لەگەڵ بکرێت
هەرئەمەشەبۆتەسەرچاوەی پیلان بۆسەرۆک وپارتیمان لەڕێگەی هەندێ لایەنی ناوەخۆی ودەرەکی بۆئەوەی نەیەڵن مەسەلەی کورد لەسەردەستی پارتی وسەرۆک بارزانی بگاتەکەناری ئارامی هەرلەوڕوانگەشەوە پێمان وایە دەبێت سەرجەم لایەنەسیاسیەکان هەمان رۆڵی پارتی ببینن لەپێناوبەدی هێنانی خەونی لەمێژینەی کورد و هەموولایەنەکان هەڵگری خەمی نەتەوەی بن
Top