ڕێفراندۆم شكستی هێنا ؟
September 24, 2019
وتار و بیروڕا
دووساڵ به‌ر له ئێستا گه‌لی كوردی باشوور ڕوویان كرده سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و ده‌نگیان به ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستاندا ، ده‌رئه‌نجامدا له93% به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆی كردبو ئیراده‌ی میلی گه‌له‌كه‌مان سه‌ركه‌وت.
زۆرێك له وكه‌سانه‌ی كه پاڵپشتی ڕێفراندۆمیان ده‌كرد له كاتی خۆی یان ئه‌وانه‌ی هه‌رئه‌وكات ده‌یان وت نه‌خێر بۆ ڕێفراندۆم ئێستا ڕێفراندۆمی سه‌به‌خۆی به‌شكست ناوده‌به‌ن،كه خۆی له‌خۆیدا كاتژمێر 6:00 ئێواره‌ی 25/9/2017 ده‌رئه‌نجامی ڕێفراندۆم زۆرینه‌ی ڕه‌های گه‌ل ده‌نگیان به‌سه‌ربه‌خۆی دابوو، سه‌ركه‌وتن بوو.
زۆرین ئه‌و هه‌رێمانه‌ی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕێفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ڵام پاش چه‌ندین ساڵ سه‌ربه‌خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نن،بۆیه ئه‌وانه‌ی ئێستا ده‌ڵێن، كوا به‌رهه‌می ڕێفراندۆم ئه‌بێت ئه‌وه بزانن كه ده‌رئه‌نجامی ڕێفراندۆم وه‌ك تاپۆی ڕه‌ش له ده‌ستی كوردایه، هه‌ركات ڕۆژگار له‌باربوو ده‌توانێت كاربه‌ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی بكات.
ئه‌وانه‌شی داگیركردنی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ستنه‌وه به ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆم ، یه‌كه‌م ئه‌وه به‌رهه‌می ڕێفرام نه‌بوو بگره ئه‌وه به‌رهه‌می خیانه‌تێكی ناوخۆی بوو له 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017،دوو ئه‌و كه‌سانه‌ی خیانه‌تیانكرد هه‌ر خۆشیان بوون مسوڕبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت ڕێفراندم بێ كه‌ركوك نه‌كرێت،هه‌رچه‌نده ڕێفراندۆم بێ كه‌ركوك نه‌ده‌كرا ئیراده‌ی گه‌لی كورد بڕیاری دابوو ده‌بێت ڕێفراندۆم له‌كه‌ركوك و ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدرێت.
خودی عه‌یبه ئه‌وه‌یه تۆ خۆت به‌سه‌ركرده‌ی سیاسی و سه‌ربازی بزانیت و ڕۆژانی ڕێفراندۆم بڵێ به‌ڵێ بۆ ڕێفراندۆمی سه‌به‌خۆی به‌ڵام هه‌ربه‌پیلانی ناوخۆی و ئیقلیمی به‌شێك له‌خاكی كوردستان،داگیربكرێت بڵی ئه‌ی من نه‌م وت ڕێفراندۆم مه‌كه‌ن،ئێستا كاتی نییه و هۆشداریم داوه،به‌ڵام كاكی سیاسی نازانێت له جیهانگیری ئه‌مڕۆ زۆر باش قه‌سه و كرداره‌كانی بۆ ئه‌رشیف ده‌كرێت و له‌كاتی خۆیدا ده‌ی ده‌نه‌وه به‌ناوچاویدا.
گه‌وره‌ی ئه‌و هێز و لایه‌ن و هاوڵاتیی و سه‌ركردانه ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام ده‌ڵین، ئێمه ڕێفراندۆمان كرد و ئاماده‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شیین ئه‌گه‌ر خیانه‌تی ناوخۆییشمان لێكرابێت و شانی ده‌ده‌ینه‌به‌ر ، هه‌نگاوه‌كانیش بۆ سه‌ربه‌خۆی به‌رده‌وام ده‌بین.
له سه‌ردانی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بۆ به‌غدا وا له‌یه‌ك ده‌درایه‌وه له‌لایه‌ن قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌كانی نزیك له وڵاتی ئێران و عێراق،پاشه‌كشه‌ی له ده‌رئه‌نجامی ڕێفراندۆم كردبێت خودی خۆی ڕابه‌رایه‌تی ده‌كرد،به‌ڵام له نوری مالیكی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا یان پرسی له هه‌یڤ په‌یڤینێكی كه‌ناڵێكی عێراقی بارزانی ده‌رباره‌ی ڕێفراندۆم چی وت، له‌وه‌ڵامدا وتی بارزانی پێ وتین سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ جێبه‌جێ كردنی ده‌نگی گه‌له‌كه‌مان بۆ سه‌ربه‌خۆی.
ئه‌گه‌ر بیرمانبێت بارزانی له هه‌موو كه‌رنه‌ڤاڵه‌كانی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی ده‌ی گوت: ئێمه ناڵێن ڕۆژی 25\9\2017 سه‌عات 6:00 ئێواره سه‌ربه‌خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نین،ئێمه پاش ڕێفراندۆم به مێشكێكی ساف ده‌گه‌ڕێنه‌وه له سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا باس له جیابوونه‌وه‌ی ئاشتیانه ده‌كه‌ین و كاته‌كه‌شی دیاری ناكه‌ین.
بۆیه ده‌توانین بڵێن ڕێفراندۆمی سه‌به‌خۆی گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنه له مێژووی خه‌باتی بزافی ڕزگاری گه‌له‌كه‌مان ، هه‌زاران كوڕ و كچی پێشمه‌رگه‌ی له پێناودا شه‌هید بووه، ده‌بێت هه‌میشه شانازی به‌و ڕۆژه‌وه بكه‌ین ، ئێمه‌ی گه‌لی كورد زۆر ئازایانه به‌دونیامان گوت:ئێمه ده‌مانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بین به‌ڵام ئه‌وه ئێوه‌ن ڕێز له یاسا و بڕیاره‌كانی خۆتان ناگرن و مافی ئێمه پێشێل ده‌كه‌ین.
بۆیه له دووه‌مین ساڵ یادی ڕێفراندۆم ده‌بێت ئێمه‌ی گه‌لی كورد جارێكی تر نه‌وه‌یه‌كی ناسیونالیزمـی كوردی په‌روه‌رده بكه‌ین و ته‌واوی پلانی دووژمنكاره‌كانی عه‌ره‌ب و فارس و تورك پوچه‌ڵ بكاته‌وه،ڕوبه‌ڕوی ئه‌و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانه‌ش ببێته‌وه به‌ناوی كورده‌وه به‌رده‌وام له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ ده‌نوسن.