دەیکەی هەر وەی، نایکەی هەر وەی
September 24, 2019
وتار و بیروڕا
ریفرادۆم کرا، دژەباوەکان کەرکوکیان فرۆشت و دەیانگوت: ریفراندۆم وایکرد نیوەی خاکی کوردستان لەدەست بدەین، ئەگەر ریفراندۆم نەکارابا دەیانگوت: کاتی ریفراندۆمە و هەلە و رەخساوە و نابێ ئەو هەلە لەدەست بدەین.
بەغدا کێشە بۆ حکومەتی هەرێم درووست دەکات، ئەگەر هەوڵی چارەسەری کێشەکان بە ڕیگەی گفتوگۆ و دانوستان دەدرێ، دژەباوەکان دەڵێن: ئەوە تەسلیم بوونە و دەبێ خۆڕاگر و بە هەڵوێست بین، ئەگەر گفتوگۆ ناکرێ دەڵێن: ئێمە عێراقین و دەبێ بە ریگای گفتوگۆ و دانوستان کێشەکان چارەسەر بکەین.
بەغدا مووچەی فەمانبەران و بودجەی حکومەتی هەرێم دەبڕێ و دژەباوەکان دەڵێن: ئەوە حکومەتی هەرێمە نەوت رادەست ناکا و بەغدا هەقیەتی مووچەی فەمانبەران و بودجەی حکومەتی هەرێم ببڕێ، شەگەر نەوت رادەست بکات دەڵێن: چۆن دەبێ نەوت رادەست بکرێ و ئاوا سووک و ئاسان تەسلیمی بەغدا ببین.
ئاڵا بە پیرۆز و پێشمەرگە بە رەمزی بەرگری دەزانی دژەباوەکان دەڵێن: ئاڵا پارچە پەڕۆیەکە و پێشمەرگەش سێڵڤچییە، خۆ ئەگەر ئاڵا بە پیرۆز و پێشمەرگە بە رەمزی بەرگری نەزانی دەڵێن: ئەوە تاوانە و جێگای قبوڵ کردن نییە.
باسی سەربەخۆیی بکەی دژەباوەکان دەڵێن: ئێمە عێراقین و مووچەمان دەوێ و سەربەخۆییمان ناوێ، خۆ ئەگەر بڵێی سەربەخۆییمان ناوێ دەڵێن: چیمان لە نەتەوەکانی تر کەمترە و ئەوان بە خوێن بە سەربەخۆیی گەیشتوون.
ئەوانە تووشی نەخۆشی نەگونجان بوون، بڵێی (با پچین) دەڵێن: (ئێمە نایەین)، بڵێی (با نەچین) دەڵێن: (ئێمە دەچین)